پزیشكهكان ساڵانه ئهم ژمارهیه له خهڵك دهكوژن
خێزان
هەڵەی پزیشكیی بە یەكێك لە هەرە هۆكارە سەرەكیەكانی مەرگ و برین، دادەنرێت لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا، وا دەخەمڵێنرێت كەساڵانە نزیكەی (98000) كەس تهنها لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا بە هۆی هەڵەی نەخۆشخانەكان و هەڵەی چارەسەركردنی پزیشكەكان گیان لەدەست دەدەن.
ساڵانە پزیشكەكان نزیكەی (60000) جار ئیسفنج و كەرەستەی تری پزیشكی لە جەستەی نەخۆشەكانیان دا جێدەهێڵن.

هەرچەندە پیشەی پزیشكی یەكێكە لەو پیشانەی كە خاوەنی داهاتێكی زۆرە، بەڵام زۆربەی پزیشكەكان كاری لاوەكی ( پارت تایم ۆرك ) دەكەن بۆ دانەوەی قەرزی خوێندن.
( %64 ) ی پزیشكان كاری زیادەو سەرەڕایی دەكەن، هەفتانە ڕاپۆرتی نزیكەی ( 60 ) سەعات كاركردنی خۆیان تۆمار دەكەن.
لە ئێستادا لە هەر كات زیاتر ژنانی ئەمەریكا ڕوو لە بواری پزیشكی دەكەن، بەڵام بە بەراورد بە هاوپیشەكانیان لە ڕەگەزی بەرامبەر ( پیاوان ) ( %23 ) كەمتر داهاتیان دەستدەكەوێت.


لە ئینگلیزییەوە: بێرون محسن حمە
سەرچاوە: ڕاندەم فاكتس
ئهم بابهته 5195
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:51:23/03/2016