لەشەڕەكەی چاڤی لاند لەنیا برینداربوو
خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی شەڕەكەی ئەمڕۆی چاڤی لاندی شاری سلێمانیەوە، لەنیا عەبدوڵا پێشكەشكاری كەناڵی ئێن ئاڕتی دوو برینداربووە و (خەڵك) یش وردەكاری شەڕەكە ئاشكرا دەكات.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە دەستەی ئامادەكاری ئاهەنگەكەی ئەمڕۆی چاڤی لاند بە (خەڵك)ی راگەیاند، لەناو خەڵكی بەشداربووی ئاهەنگەكەوە چەند كەسێك هێرشیان كردۆتە سەر دەستەی بەرێوەبەری ئاهەنگەكە و بەهۆیەوە چەند كەسێك برینداربوون، كە یەكێكیان لەنیا عەبدوڵا بووە.
سەرچاوەكە، كە نەیویست ناوی ئاشكرابكرێت باسی لەوەشكرد، تیمەكانی فریاكەوتن گەیشتونەتە شوێنی رووداوەكە و لەنیا عەبدوڵا-ش براوە بۆ نەخۆشخانە.
بەپێی زانیارییەكان (خەڵك) لەنیا عەبدوڵا توشی تەنگەنەفەسی بووە بەهۆی دووكەڵی ئاگر و شەڕەكە و ئێستا باری تەندروستی جێگیرە.
ئەو پێشكەشكارە بڕیاربوو ئاهەنگەكە بەرێوەببات، بەڵام بەهۆی شەڕەكەوە ئاهەنگەكە نەكرا و زیانی زۆری مادیش بەر چاڤی لاند كەوتووە.
پێشتر د. میران محەمەد بەرێوەبەری تەندروستی سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، كە بەهۆی شەڕەكەوە دەیان كەس برینداربوون و تیمەكانی فریاكەوتن سەرقاڵی هێنانی بریندارەكانن بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتن.
ئهم بابهته 47000
جار خوێنراوهتهوه
PM:07:14:20/03/2016