"بەزمی بەزم" كێشەی بۆ دروست بوو

"بەزمی بەزم" كێشەی بۆ دروست بوو


خێزان-

بڕیاربوو ئەمڕۆ یەك شەممە بەبۆنەی جەژنی نەورۆزە و ئێوارە ئاھەنگێك و بەرنامەی "بەزمی بەزم" لە شاری یاری فامیلی فان بەرێوەبچێت، بەڵام بەھۆی خراپی كەش و ھەوا كاتەكەی دواخرا بۆ ڕۆژی پینج شەممە.

بارزان سنجاوی ؛دەرھێنەری بەرنامەی "بەزمی بەزم"؛ بۆ "Kmagazin" وتی: "ئەگەرچی پێشتر ئامادەكاریمان بۆ كرد و سەرجەمی ستافی بەزمی بەزم پرۆڤەشمان كردبوو، بەڵام كەش و ھەوا بە جۆریكە ناچارین گۆڕانكاری لە ڕێكەوتەكەی بكەین".

وتیشی: "بەڵام وەكو بەڵێنمان بە بینەرانی بەزمی بەزم داوە و تەنیا ڕێكەوتەكەی گۆڕانكاری بەسەر داھاتووە و لە ئێوارەی ڕۆژی پینج شەممە ٢٠١٦/٣/٢٤ بە كۆمەڵێك سوپرایزی گەورەترەوە بەرێوەدەچێت لە فامیلی فان".

"بەزمی بەزم" بەرنامەیەكی تەنز ئامێزە و بەشێوەی شانۆگەری لە شاری هەولێر پێشكەش دەكرێت و لە كەناڵی "كورد ماكس"ەوە پەخش دەكرێت.


ئه‌م بابه‌ته 21439 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:07:08:20/03/2016