بۆ پیاوان.. ئەو خواردنانەی وەك ڤیاگرای سروشتی كاردەكەن
خەڵك-دڵشاد حەمە
1. چەرەسات: چەرەسات بە شێوەیەكی گشتی و گوێز بە تایبەتی پڕن لە ترشە چەورییە بەسوودەكان، لە نێو ئەوانیشدا (ئۆمێگا3) هەیە كە ئاستی چالاكی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز دەكاتەوە.
2. ترێ رەشە: ئەمیش پڕیەتی لەو ریشاڵانەی كە زوو دەتوێنەوە و سوڕی خوێن چالاك دەكەن، بۆیە پێویستە لانی كەم هەفتانە پیاوان سێ جار ترێ رەشە بخۆن یان شەربەتەكەی بخۆنەو.
3. مۆز: ئاستی كۆلیسترۆڵ لە خوێن دادەبەزێنێت و لەو رێگەیەوە خوێن دەگات بە ئەندامانی لاشە و سوودی بۆ چالاكی سێكسی ژن و پیاویش هەیە.
4. شوتی: بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ئاو و مادەی (ستیرۆلین) كە مولولەكانی خوێن نەرم دەكات و هاتووچۆی خوێن باشتر دەكات، وەك ڤیاگرایەكی سروشتی وایە.
5. هەنگوین: پڕیەتی لە وزە و كانزای پێویست كە وەك چالاككەرەوەیەكی سروشتی كار لە سوڕی خوێن دەكات و وزەی پێویست بۆ كارە دابین دەكات.
6. هیلیۆن: بە بەهێزترین چالاككەرە سروشتییەكانی سێكس دادەنرێت، رێژەیەكی بەرز لە (ڤیتامین بی) و (فۆلیك ئەسید)ی تێدایە كە رێژەی هیستامین لە خوێندا بەرزدەكەنەوە و خانە گەیەنەرە دەمارییەكان چالاكتر دەكەن، بەكاردێت بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی وروژان و لاوازی سێكسی.
7. كاهوو: هەر لە كۆنەوە وەك ڤیاگرای سروشتی مامەڵەی لەگەڵ كراوە، پڕیەتی لەو ڤیتامین و كانزایانەی كە وەك دژە نەزۆكی بەكاردەهێنرێت.
8. پیاز: ئەگەر بە كاڵی بخورێت باشتر، بەڵام لەگەڵ گۆشت تێكەڵ بكرێت، هەموو ماددە پێویستەكان بۆ وروژان و چالاككردنی سێكس دابین دەكەن.
ئهم بابهته 17227
جار خوێنراوهتهوه
AM:01:06:16/03/2016