باشتره هیچكات ئه‌م 5 قسه‌یه به پیاوان نه‌ڵێیت
خێزان
له ژیانی هاوسه‌رگیریماندا زۆركات بێزاریمان توشده‌بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمه‌ڵێك قسه‌و ده‌سته‌واژه هه‌یه كه باشتره له هه‌موو دۆخێك‌دا خۆتیان لێبپارێزیت، چونكه له‌و جۆره قسانه‌یه كه "برینه‌كه‌ی ساڕ‌ێژ نابێت"، ئه‌و قسانه‌ش بریتین له :
1- په‌شیمانم له‌وه‌ی شووم به‌تۆكرد: ئه‌م وشه‌یه به‌لای پیاوانه‌وه له‌بیر ناكرێت، به‌تایبه‌ت له كاتێكدا كه تۆ له توڕه‌یدا ده‌یڵێیت و له دڵته‌وه ده‌رده‌چێت، هه‌ر بۆیه هه‌میشه له خه‌یاڵیاندا ده‌مێنێته‌وه و هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر وه‌رده‌گرن.
2- تۆ هیچكات له من ناگه‌یت: ئه‌مه ڕسته‌یه‌كه ده‌رگای گفتوگۆ داده‌خات، هه‌ر بۆیه گه‌ر هه‌ر ناچاریشبویت بیڵێیت ئه‌وا هه‌رگیز وشه‌ی "هیچكات"ی له‌گه‌ڵدا مه‌ڵێ.
3- تۆ وه‌ك هاورێكه‌یی پێشووم وایت: ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه زیاتر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه پێشتر په‌یوه‌ندی دیكه‌یان هه‌بووه‌و جیابونه‌ته‌وه، به‌ڵام نابێت ئه‌م ڕسته‌یه به هاوسه‌ر یاخود ئه‌و كه‌سه بلێن كه ئێستا په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵی هه‌یه، چونكه ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه كۆتای ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ش هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشوتر ده‌بێت.
4- سه‌یركه چه‌ند پیاوێكی جوانه: ڕه‌نگه ئاسایی بێت كه پیاوێكت به‌لاوه جوان یاخود سه‌رنجڕاكێش بێت، به‌ڵام گه‌ر ئه‌و هه‌سته‌ت بۆ هاوسه‌ر یاخود خۆشه‌ویسته‌كه‌ت ده‌رببڕیت ئه‌وا به‌دڵنیایه‌وه ئاسایی نییه.
5- تۆ نا‌توانیت پێداویستیه‌كانم دابین بكه‌یت: ئه‌م ڕسته‌یه ڕاسته‌وخۆ له پیاوه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ت ده‌دات و وای لێده‌كات هه‌ستبكات كه تۆ هه‌وڵده‌ده‌یت پێداویستیه‌كانت لای پیاوێكی دیكه پڕبكه‌یته‌وه.
ئه‌م بابه‌ته 18759
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:52:09/03/2016