خێزان گه‌ر شێوه‌ی لوتی خۆتت به‌دڵبێت یاخود نا، به‌ڵام ڕاستیه‌ك هه‌یه كه پێویسته بیزانیت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌و شێوه‌یه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كهسایهتیشت هه‌یه، به‌م جۆره‌ی خواره‌وه: 1- لوتی گه‌وره: كه‌سێكه حه‌زی به به‌ڕێوه‌بردنه، سه‌ربه‌خۆیانه‌ش ده‌ژی، هه‌ر بۆیه شایسته‌یه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی به‌رز، له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و كار و پیشه‌كه‌یه‌وه خاوه‌نی ده‌ستكه‌وتی باشه. 2- لوتی بچوك: كه‌سێكی داهێنه‌ر و به‌ئه‌زمونه له كاره‌كه‌یدا، كه‌سایه‌تیه‌كی به‌سۆزی هه‌یه‌و هاوكاری كه‌سانی دیكه ده‌كات، به‌ڵام ته‌حه‌مولی كه‌مه‌و زوو توڕه ده‌بێت. 3- لوتی درێژ: توانای به‌رێوه‌بردن و رێكخستنی كاروباره‌كانی به‌شێوازێكی باش و رێكخراو هه‌یه، ژیانی به پلان به‌رێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام هه‌ست و سۆز زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی داده‌نێت. 4- لوتی كورت: كه‌سێكی تابڵێیت به وه‌فایه، زۆر به‌سۆزه‌و خاوه‌نی هه‌ستێكی زۆره، به‌ڵام زۆركات ژیانی تایبه‌تی و پیشه‌كه‌ی تێكه‌ڵی یه‌كدی ده‌كات و جیایان ناكاته‌وه. 5- لوتی رێك: كه‌سێكی زیره‌ك و رێكخراوه، خاوه‌نی چه‌ندین لێهاتووی جۆراوجۆره، كه‌سانی ده‌وروبه‌ری خۆشیانده‌وێت و پێی سه‌رسامن. 6- لوتی چه‌ماوه: كه‌سایه‌تیه‌كی به‌هێزی هه‌یه‌و حهزبهوهناكات كه‌سانی دیكه فه‌رمانی به‌سه‌ردا بكه‌ن، ده‌یانه‌وێت وا هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵدابكرێت كه كه‌سێكی گرنگن، بۆ بڕیاردان دوای هه‌سته‌كانی خۆی ده‌كه‌وێت.
ئه‌م بابه‌ته 20264 جار خوێنراوهتهوه