ژنه فرعهونیهكان بۆ یه‌كه‌مجار فێڵه گه‌وره‌كه‌یان له پیاوان كرد
خێزان
به‌رهه‌مێنانی كه‌ره‌سته‌ی جوانكاری و میكیاج به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ئه‌و داهێنانانه داده‌ندرێت كه ژیانی مرۆڤایه‌تی گۆڕی و زۆركه‌سیش به فێڵه گه‌وره‌كه ناوی ده‌بات، به‌و پێیه‌ی به‌هۆی ئه‌و داهێنانانه‌وه كوڕانێكی زۆر به جوانكاری ساخته‌ی كچان ههڵدهخڵهتێندرێن.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه مێژوویه‌كان به‌رهه‌مهێنانی كه‌ره‌سته‌ی مكیاج به شێوازێكی زانستیانه‌و تایبه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می فرعهونیهكان به‌و پێیه‌ی ژنانی میسر گرنگیه‌كی زۆریان به جوانكاری خۆیان داوه.
كیلۆباترا كه به‌یه‌كێك له جوانترین ژنانی جیهان داده‌نرێت له مێژوودا یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی كه‌ره‌سته‌ی جوانكانری تایبه‌ت به‌خۆی به‌رهه‌مهێناوه‌و سوراوی سوری بۆ لێوی دروستكردووه، ئه‌ویش له رێگای تێكه‌ڵكردنی جۆرێكی تایبه‌تی قالونچه له‌گه‌ڵ مێروله‌و سه‌ده‌فی ده‌ریایه‌وه.
ئه‌م بابه‌ته 5028
جار خوێنراوهتهوه
PM:01:49:22/03/2016