عادل ئیمام له‌سه‌ر شه‌قام پانتۆڵ به‌ كوڕێك داده‌كه‌نێت

عادل ئیمام له‌سه‌ر شه‌قام پانتۆڵ به‌ كوڕێك داده‌كه‌نێت

خێزان

ئه‌ستێره‌ی دیاری سینه‌مای میسری (عادل ئیمام) پاش به‌شداریكردنی له‌ پرۆگرامی (به‌ڵێ ، من به‌ناوبانگم) له‌ كه‌ناڵی MBC یادگاریه‌كی خۆی له‌ كاتی به‌رهه‌مهێنانی فلیمدا ده‌گێڕێته‌وه‌.

به‌وته‌ی عادل ئیمام له‌ كاتی وێنه‌گرتنی فیلمی (الهلفوت) دا جلوبه‌رگی تازه‌یان بۆ كڕیوه‌، به‌ڵام به‌و پێیه‌ی كه‌سایه‌تی فیلمه‌كه‌ شێتۆلكه‌ بووه‌، ویستویه‌تی جلوبه‌رگێكی كۆن له‌به‌ر بكات.

عادل ئیمام ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌دات له‌و كاته‌دا و له‌ ناوچه‌ی عابدین له‌ قاهیره‌ كوڕێكی بینیوه‌ كه‌ یاری تۆپی پێی كردووه‌و بانگی كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پانتۆڵه‌كه‌ی بداتێ بۆ نواندنه‌كه‌ی.

وه‌ك عادل ئیمام ئاماژه‌ی پێداوه‌ سه‌ره‌تا كوڕه‌كه‌ داواكاریه‌كه‌ی به‌لاوه‌ سه‌یر بووه‌، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی عادل ئیمام 50 جونیه‌ی میسڕی داوه‌تێ، كوڕه‌كه‌ هه‌ر له‌ویادا پانتۆڵه‌ كۆنه‌كه‌ی خۆی داكه‌ندووه‌و داویه‌تی به‌ عادل ئیمام.

عادل إمام


ئه‌م بابه‌ته 2408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:07:26:21/03/2016