ڤیدیۆ: شه‌جه‌ریان توشی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ مه‌ترسیداره‌ بووه‌

ڤیدیۆ: شه‌جه‌ریان توشی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ مه‌ترسیداره‌ بووه‌

خێزان

هونه‌رمه‌ندنی ناوداری ئێرانی شه‌جه‌ریان په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌، به‌ڵام وه‌ك له‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كاریگه‌ری نه‌خۆشیه‌كیه‌ مه‌ترسیداره‌كه‌ی به‌ ته‌واوه‌تی پێوه‌ دیاره‌.

ئاشكرابونی نه‌خۆشیه‌كه‌ی شه‌جه‌ریان پاش ئه‌وه‌هات كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ كاری هونه‌ری دوركه‌وته‌وه‌، به‌ڵام هیچ زانیاریه‌ك له‌و باره‌یه‌وه‌ بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان ئاشكرا نه‌كرا و دواجار پزیشكه‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ ڕایانگه‌یاند كه‌ شه‌جه‌ریان توشی شێرپه‌نجه‌ی گورچیله‌ بووه‌و له‌ ئێستاشدا له‌ ژێر چاودێری پزیشكیدایه‌.

هاوكات هونه‌رمه‌ند شه‌جه‌ریان له‌ گرته‌ڤیدیۆیه‌كه‌یدا كه‌ قژێكی زۆر كه‌می پێوه‌یه‌ به‌هۆی تاشینیه‌وه‌ پیرۆزبای كردوه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ ئێستا بارودۆخی باشه‌و ده‌گه‌رێته‌وه‌ سه‌ر كاری هونه‌ری.

شه‌جه‌ریان له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ڕایگه‌یان"ئەخوازم ئەمساڵ ساڵێك پڕ لە ئومێد و خۆشی بێت بۆ ئێوەی ئازیز و بتوانن بە ئاسانی شوێن ژیان و خۆشبەختی خۆتان بكەون، بەتایبەت ئەو گەنجانەی كە پڕن لە ئومێد، ئەخوازم ئەمساڵ ساڵێك بێت كە بتوانن ئامانجەكانیان بەدەست بهێنن"

شەجەریان وتیشی، من لێرەم و ئارامییەكی خۆشم هەیە و دەتوانم بە میوانەكانیشم رابگەم و بەشێون كارە هونەرییەكانمەوەم. لە كۆتایی پەیامەكەشیدا ناوبراو وتی، ئەكرێت لەم كاتەدا بڵێم هیوادارم ئێوەی خۆشەویست ساڵێكی خۆش و پڕ لە سەركەوتن و سەلامەتی ببنەسەر و قوربانتان بم.



ئه‌م بابه‌ته 1929 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:12:07:21/03/2016