حه‌مید بانه‌ی : خۆم و هاوڕێیه‌كی ئه‌ڵمانی ئه‌م كاره‌مان ئه‌نجامدا

حه‌مید بانه‌ی : خۆم و هاوڕێیه‌كی ئه‌ڵمانی ئه‌م كاره‌مان ئه‌نجامدا

خێزان

هونه‌رمه‌ند حه‌مید بانه‌ی ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ به‌رهه‌مێكی نوێی بۆ نه‌ورۆز بڵاوكردۆته‌وه‌ كه ماوه‌یه‌كی زۆر له‌مه‌وپێش گۆرانیه‌كه‌ی تۆماركردووه‌و ئێستاش كلیپی بۆ كردووه‌.

به‌رهه‌مه‌كه‌ی حه‌مید بانه‌ی به‌ناوی (كسپه‌یه‌ك)ه‌و له‌ هۆندراوه‌ی شێركۆ بێكه‌سه‌و ئاواز و دابه‌شكردنی موزیكی له‌ لایه‌ن بڕیار ڕه‌شیده‌وه‌ بۆكراوه‌.

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ ڕایگه‌یاند كه‌ له‌گه‌ڵ هاورێیه‌كی ئه‌ڵمانی خۆیدا كلیپێكیان بۆ به‌رهه‌مه‌كه‌ی كردووه‌و به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌ پێشكه‌شی هه‌وادارانی ده‌كات.



ئه‌م بابه‌ته 841 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:11:09:20/03/2016