به‌هۆی ئه‌وه‌ی پاسپۆڕته‌كه‌ی ونكرد، له‌ مردن ڕزگاری بوو

به‌هۆی ئه‌وه‌ی پاسپۆڕته‌كه‌ی ونكرد، له‌ مردن ڕزگاری بوو

خێزان

پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ فرۆكه‌یه‌كی كۆمپانیای (فلای دوبه‌ی) له‌ ڕوسیا به‌ربویه‌وه‌، چه‌ند كه‌سێك به‌هۆی هۆكاری جیاجیاوه‌ گه‌شته‌كه‌یان به‌ ئه‌و فرۆكه‌یه‌ دواخستبوو.

 ژنێكی ڕوسی به‌ناوی (یكاترینا) كه‌ له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌یدا تیكیتی گه‌شتی فرۆكه‌كه‌ی بڕیبوو، به‌ڵام دواتر پازگه‌زبوبویه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بمێنێته‌وه‌ له‌ ئیمارات، هاوكات پیاوێكی ڕوسیش به‌هۆی ئه‌وه‌ی  پاسپۆڕته‌كه‌ی ونكردبوو، نه‌یتوانیبوو بچێته‌ فرۆكه‌كه‌وه‌، به‌ڵام دواتر هه‌واڵی مردنی ژنه‌كه‌ی له‌ نێو فرۆكه‌كه‌دا پێگه‌یشته‌وه‌.

ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌دێت كه‌ئه‌مڕۆ فرۆكه‌یه‌كی كۆمپانیای فلای دوبه‌ی له‌ ڕوسیا به‌ربویه‌وه‌و سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی كه‌ ژماره‌یان 62 كه‌سبوو گیانیان له‌ده‌ستدا.



ئه‌م بابه‌ته 2272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:09:57:19/03/2016