تۆنی خه‌لیفه‌: ئاساییه‌ كوڕه‌كه‌م هاوڕه‌گه‌زبازبێت، نابێت ببێته‌ موسوڵمان

تۆنی خه‌لیفه‌: ئاساییه‌ كوڕه‌كه‌م هاوڕه‌گه‌زبازبێت، نابێت ببێته‌ موسوڵمان

خێزان

ڕاگه‌یاندكاری به‌ناوبانگی لوبنانی تۆنی خه‌لیفه‌ پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی ریكلامی پرۆگرامێكی هه‌ڵایه‌كی زۆری له‌ نێو شه‌قامی عه‌ره‌بیدا دروستكردووه‌.

تۆنی خه‌لیفه‌ كه‌ به‌شداری له‌ پرۆگرامی (100 پرسیار)دا كردووه‌ له‌ كه‌ناڵی حه‌یاتی میسری، له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ئایا گه‌ر بۆی ده‌ربكه‌وێت كوڕه‌كه‌ی هاوڕه‌گه‌زبازه‌، كاردانه‌وه‌ی چی ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێت"ئه‌گه‌ر خودا وا دروستی كردبێت ئه‌وا من ده‌توانم چی بكه‌م؟ به‌ڵام من كێشه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌دا نییه‌!)

هه‌ر وه‌ك له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ریكلامی پرۆگرامه‌كه‌دا پرسیاری ئه‌وه‌ی لێده‌كات كه‌ ئایا ڕازیت كوڕه‌كه‌ت ببێته‌ موسوڵمان، به‌ڵام له‌ به‌رامبه‌ردا تۆنی ده‌ڵێت"به‌دڵنیایه‌وه‌ نه‌خێر"

به‌هۆی ریكلامی پرۆگرامه‌كه‌شه‌وه‌ هێرشێكی زۆر كراوه‌ته‌ سه‌ر تۆنی خه‌لیفه‌، هه‌رچه‌نده‌ دواتر ناوبراو له‌ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه‌ كه‌ناڵه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی سه‌رنجڕاكێشان ئه‌و بڕگه‌یه‌یان والێكردووه‌و ئه‌و به‌ جۆرێكی دیكه‌ قسه‌كه‌ی كردووه‌.

ئه‌م بابه‌ته 1124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:04:23:19/03/2016