ئه‌م 5 خوشكه‌ له‌ به‌ر هۆكارێكی سه‌یر به‌یه‌كه‌وه‌ خۆیان ده‌خه‌نه‌ ڕوبارێكه‌وه‌ و گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن

ئه‌م 5 خوشكه‌ له‌ به‌ر هۆكارێكی سه‌یر به‌یه‌كه‌وه‌ خۆیان ده‌خه‌نه‌ ڕوبارێكه‌وه‌ و گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن

خێزان

چه‌ند خوشكێك له‌ ناوچه‌ی سائفن له‌ هه‌رێمی سندی باشوری رۆژهه‌ڵاتی پاكستان به‌هۆی ئه‌وه‌ی شوویان نه‌كردووه‌و به‌ قه‌یری ماونه‌ته‌وه‌ خۆیان ده‌كوژن.

ئه‌و خوشكانه‌ كه‌ ژماره‌یان 5 كه‌س بووه‌و به‌ناوه‌كانی زینیت (45ساڵ) و منیره‌ (35 ساڵ) و كومو (30 ساڵ) و فیاز (26ساڵ) و نازیه‌ (20 ساڵ) بووه‌، به‌هۆی هه‌ژاریه‌وه‌ دڵنیابون له‌وه‌ی كه‌ هیچكات ناتوانن هاوسه‌رگیری بكه‌ن و كه‌س نایه‌ته‌ داوایان، چونكه‌ له نێو خێڵه‌كه‌ی ئه‌واندا ده‌بێت كچه‌كه‌ پێداویستیه‌كانی ناوماڵ و ئاهه‌نگه‌كه‌ش دابینبكات، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و بڕیاره‌یان داوه‌.

خوشكه‌كان خۆیان هه‌ڵداوه‌ته‌ ڕوباری ملسی له‌ پاكستان و دواتریش سه‌رجه‌میان له‌ نێو ئاودا خنكاون.

ئه‌م بابه‌ته 6075 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:11:05:19/03/2016