بۆچی نابێت هه‌رگیز په‌تاته بخه‌یته سه‌لاجه‌وه؟
خێزان
برێكی زۆر خوارده‌مه‌نی و له نێویشیاندا په‌تاته‌ت كڕیوه‌و ده‌ته‌وێت به تازه‌ی بیهێڵیته‌وه؟ هه‌ر بۆیه بڕیارده‌ده‌یت بیكه‌یته ناو به‌فرگر (سه‌لاجه)كه‌تانه‌وه، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره‌ت هه‌ڵه‌یه.
به‌پێی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی خواردنی ستاندارد، هه‌ڵگرتنی په‌تاته له نێو سه‌لاجه‌دا كارێكی هه‌ڵه‌یه‌و زۆرجاریش مه‌ترسیداره، به‌و پێیه‌ی پێكهاته‌ی په‌تاته‌كه گۆڕانی كیمیای به‌سه‌ردادێت و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه له كاتی به‌كارهێنانیدا زیانت پێ بگه‌یه‌نێت.
هۆكاری ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه په‌تاته له كه‌ش و هه‌وای سارددا ئه‌و نیشاسته‌یه‌ی كه تێیدایه‌تی ورده ورده ده‌گۆرێت بۆ شیرینی و ده‌بێته شه‌كر، كه ئه‌و شه‌كره‌ش بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ ته‌ندروست نییه.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار:
ئه‌م بابه‌ته 4108
جار خوێنراوهتهوه
AM:02:21:18/03/2016