شه‌ڕی نێوان گوڵسه‌ران و ئه‌كته‌ره‌ كورده‌كه‌ ته‌قیه‌وه‌! باسی ئه‌خلاقی ده‌كات..

شه‌ڕی نێوان گوڵسه‌ران و ئه‌كته‌ره‌ كورده‌كه‌ ته‌قیه‌وه‌! باسی ئه‌خلاقی ده‌كات..

خێزان

پاش ئه‌وه‌ی هه‌ردوو ئه‌كته‌ری ناوداری توركیا  نورگول یشیلجای و ئه‌ركان بتكیكیا كه‌ رۆڵی سه‌ره‌كیان له‌ درامای پارچه‌پارچه‌بوندا ده‌بینی له‌ نیوه‌ی دراماكه‌دا ناكۆكی كه‌وته‌ نێوانیانه‌وه‌، دواتر شه‌ڕی نێوانیان زیاتر ته‌شه‌نه‌ی كرد.

 نورگول یشیلجای كه‌ به‌ رۆڵی گوڵسه‌ران ناوبانگی ده‌ركردووه‌ له‌ باره‌ی هۆكاری ناكۆكیه‌كه‌یان و كشانه‌وه‌ی ناوبراو له‌ درامای پارچه‌پارچه‌بون ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ "ئه‌ركان به‌بیانوی ئه‌وه‌ی بینه‌رانی دراماكه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئه‌نه‌دۆڵ پارێزگران، ئاماده‌نه‌بوو له‌گه‌ڵ مندا چه‌ند دیمه‌نێكی رۆمانسی تۆماربكات، له‌ كاتێكدا له‌ درامایه‌كی دیكه‌دا ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كاته‌ سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی پێشووی خۆی و كه‌سێكیش ده‌كوژێت، به‌ڵام ئه‌و ڕۆڵه‌ بۆ بینه‌ره‌ پارێزگاره‌كانی هیچ كێشه‌ی نه‌بووه‌"

دواتر گوڵسه‌ران ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ هۆكاری كشانه‌وه‌ی له‌ درامای پارچه‌پارچه‌بون به‌هۆی ئه‌ركانه‌وه‌ بووه‌ كه‌ ڕۆڵی (جیهان)ی له‌ دراماكه‌دا ده‌بینی و هاوكات به‌وه‌ش تۆمه‌تباری كرد كه‌ هه‌وڵیداوه‌ تۆمه‌تی ئه‌خلاقی بۆدروستبكات.

به‌ڵام له‌ كاردانه‌وه‌ی ئه‌و لێدوانه‌ی گوڵسه‌راندا ئه‌مڕۆ ئه‌ركان ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه‌و ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ گوڵسه‌را له‌ پاش زنجیره‌ی 52 له‌به‌ر پیسی و ناتوانای خۆی له‌كاره‌كه‌ی ده‌ركراوه‌ نه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ دراماكه‌ كشابێته‌وه‌، دواتریش بۆ پاككردنه‌وه‌ی خۆی هێرشده‌كاته‌ سه‌ر من.

ئه‌ركان كه‌ به‌ڕه‌گه‌ز كورده‌و خه‌ڵكی شاری خه‌ربوتی باكوری كوردستانه‌ ڕاشیگه‌یاندووه‌ كه‌ پێویستناكات هه‌وادارانی درامای توركی به‌هۆی لێدوانه‌ بۆگه‌نه‌كانی نورگول بێزاربن و دواتر ڕاستیه‌كان بۆ هه‌موان ده‌رده‌كه‌وێت.

أركان ونورجول

ئه‌م بابه‌ته 13735 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:05:25:17/03/2016