ئەزانی لیمۆ چەند بە سودە بۆ روخسار و لاشەت؟

ئەزانی لیمۆ چەند بە سودە بۆ روخسار و لاشەت؟

خێزان - سەعد مەلا عەبدوڵڵا گوڵپی

ئەگەر ئێوە لیمۆتان خۆش بوێت، ئەوا پێست و مووەكانی ئێوە زیاتر ئەویان خۆش دەوێت، لێرەوە كۆمەڵێك لە تایبەتمەندییەكانی لیمۆتان بۆ دەخەینەروِو:

1.رێكخستن و رۆشنكەرەوەی پێست
چەند قەترەیەك لە گوێزی هیندی تێكەڵ بە چەند قەترەیەك لە لیمۆ بكە، ئاوی گوێزە هیندییەكە بۆ تەڕكردنەوەی پێست و ئاوی لیمۆكەش بۆ پاككردنەوەی پێست و پارێزگاری لە ووشكبوونەوە بەسوودە.
2.سپیكردنەوەی ئەژنۆ و ژێر باڵ
لاپلاس نوسیوێتی: ئەگەر ئەژنۆ و ژێرباڵتان و ئانیشكتان تووشی رەشبوونەوە بوویەوە، ئەوا یەك لیمۆ لەناوەڕاستدا بكەن بە دوو لەتەوە و نیوەی بخەنە سەر ئەو بەشانەی كە تووشی رەشبوونەوە بوون و هەموو بەشەكانی پێ تەڕ بكەن.
3.چارەسەرە بۆ زیپكەی سەر رەش
لیمۆ مادەیەكی ئەنتی بەكتریای تێدایە، ئەمەش كاریگەری هەیە بۆسەر زیپكە، تەنها تۆزێك ئاوی لیمۆی تازە بەسەر رووی پێستە زیپكاویەكەدا بهێنن تاكو چارەسەر دەبێت.
4.سپی كردنەوەی ددانەكان
چەند قەترەیەك لە ئاوی لیمۆ و چای سەوز و هەندێك ئاو تێكەڵ بە یەك بكە و بە كلێنسێك بیهێنە بە ددانەكانتدا و دواتر بیشۆ.
5.روشنكەرەوەی پێست
لیمۆ بەهۆی بوونی ڤیتامین c و ئەسید، هۆكارێكە بۆ درەخشاندنەوەی پێست.
دوای بەكارهێنای ئاوی لیمۆ، دژە خۆرتان بیر نەچێت، چونكە لیمۆ هەستیارە بە تیشكەكانی خۆر و دەبێت پارێزگاری لێ بكرێت.
6.بۆ جوانی لێوەكانتان
پێش خەوتن كەمێك ئاوی لیمۆی تازە بدەن لە لێوەكانتان و بەیانی بیشۆن، ئەم كارە دەبێتە هۆی پاكبوونەوەی پێستە مردووەكانی لێوتان.
خاڵیكی گرنگ: كەسانێك كە لێویان وشك و ترەكیوە ئەم كارە ئەنجام نەدەن.
7.بەهێزكردنی نینۆكەكانتان
تێكەڵەی ئاوی لیمۆ لەگەڵ رۆنی زەیتون گیراوەیەكی باشە بۆ بەهێز كردنی نینۆكەكانتان.
8.چارەسەر بۆ كڕێشی موو
ئاوی لیمۆ باشترین چارەسەرە بۆ نەهێشتنی كڕێشی مووەكانتان، ئەوەش بەم شێوەیە: لیمۆیەك بكە بە دوو لەتەوە و لەتێكی بهێنە بەسەر پێستتدا، هەروەها كاریگەرییەكی باشی هەیە بۆ نەرمدكردنەوەی مووەكان و ئەتوانیت بە رۆنی زەیتونیش موەكانت نەرم بكەیتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 3437 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:03:47:17/03/2016