چوار سەرئێشە ترسناكەكە

چوار سەرئێشە ترسناكەكە

خێزان - سەعد مەلا عەبدوڵڵا گوڵپی


سەرئێشەكان چەندین هۆكاریان هەیە لەوانە بەرزبوونەوەی رێژەی خوێن، یاخود كەمبوونەوەی، كێشەكانی چاو، دەنگە دەنگ، توڕەبوون، سەرما و چەندین هۆكاری تر.
هەندێك لە تاكەكان سەرئێشەی درێژخایەنیان هەیە كە دەبێت هۆكاری سەرئێشەكە و چارەسەرەكەی پەیدا بكەن، هەندێك لە سەرئێشەكانیش ئازاریان كەمە و خێرا چارەسەریان بۆ دەكرێت.
چوار جۆری سەرەكی سەرئێشە بایەخیان هەیە:
1.سەرئێشەی ناوەوە:
ئەم جۆرە لە سەرئێشە لەسەرووی چاوەوە دەردەكەوێت و چواردەوری چاویش دەگرێتەوە، هۆكاری ئەم سەرئێشەیە بوونی هەوكردنی لوت و بۆریەكانی هەناسەیە.
2.سەرئیشەی فشاری دەروونی:
ئەم جۆرە سەرئێشەیە هۆكارەكەی توڕەیی و گرژییە و لە سەرووی چاوەكانەوە دەردەكەوێت و ئازاری هەیە، گرژی و فشارە دەروونییەكان لەو هۆكارانەن كە دەبنە هۆی ئەم سەر ئێشەیە.
3.سەرئێشەی ناوچەیی:
لەسەرئێشەی ناوچەیی ئازارەكە لە ناوچەیەكی كەلە سەرەوەیە و زیاتر لەچواردەوری چاوێكەوە دەردەكەوێت.
4.سەرئێشەی لایەكی كەلەی سەر:
ئەم جۆرە سەرئێشەیە دەكەوێتە بەشێكی كەللەی سەرەوە و بەشێوەیەكی زۆر توندە، هەروەها لێكۆلەڕەوان ئاشكراشی دەكەن جوڵەی سێكسی هۆكارێكیترە بۆ تووش بوون بەم جۆرە سەرئێشەیە.
ئەم چوار جۆرە لە سەرئێشە دەتوانین بڵێین دەتوانن ببنە هۆكاری سەرهەڵدانی كێشەگەڵێكی وەك خوێنبەربوونی مێشك یاخود جەڵدەی مێشك، لەبەر ئەوە دەبێت بەخێرایی دەرمانی چارەسەر بەكاربهێنرێت.

ئه‌م بابه‌ته 6939 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:11:52:17/03/2016