چۆن خاوێنیی تاقمی ددانی دەستکرد رادەگرین؟

چۆن خاوێنیی تاقمی ددانی دەستکرد رادەگرین؟

خەڵک-

ئەو کەسانەی ددانە سروشتییەکانی خۆیان لەدەست داوە یاخود هەندێک لە ددانانەكانیان نەماوە لەجێی ئەوان ددانی دروستکراو یاخود دەستكرد (تاقم) بەکاردەهێنن، تاوەکو بتوانن بەئاسانی خواردن بخۆن و هەروەها سروشتی ڕوخساریشیان بەجوانی بمێنێتەوە.

ئەم ددانەش وەکو ددانی سروشتی دەبێت پاکژ بکرێتەوەو نەهێڵرێت زەرد و ناشرین بێت تاوەكو نەبێتە سەرچاوەی بەکتریای زیانبەخش بۆ ناو دەم و دروستبوونی چەندین نەخۆشی دیكە.

ددانە دروستکراوەکان (تاقم) زیاتر لە ڕێگەی فڵچەوە لەگەڵ ماددە پاكژكەرەوەكانی دیکە پاکدەکرێتەوە، بەڵام هەویری ددان شتن دەبێت زۆر کەم بۆ ئەم جۆرە ددانانە بەکاربهێنرێت، پێویستە ئەم ددانانە هەفتەی جارێک بۆماوەی (5) خولەک بخرێتە ئاو و سرکەوە تاوەکو پاکژ (تعقیم) ببێت.

ئەو کەسانەشی ددانی دروستکراوی (نیو تاقم) بەکاردەهێنن دەبێت لە پاش هەموو خواردنێک دوای شتنی ددانەكانیان بە پەت نێوان ددانەکان پاک بکەنەوە، پسپۆران دەلێن واباشترە ددانی دروستکراو شەوانە بخرێتە ناو ئاوەوە تاوەکو ئەوکاتەی بەکاردەهێنرێتەوە.

راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی


ئه‌م بابه‌ته 1989 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:11:31:16/03/2016