چەند ڕێنماییەكی پێویست بۆ خانمان لەكاتی دووگیانیدا

چەند ڕێنماییەكی پێویست بۆ خانمان لەكاتی دووگیانیدا


خەڵك- تەندروستی

لە قۆناغەكانی دروستبوونی كۆرپەدا واتە لەكاتی دووگیانیدا خانمان بە قۆناغێكی هەستیاردا تێپەڕ دەبن، بۆیە هەر خانمێك لە كاتی هەستكردنی بە دووگیانیەكەیدا واتە لە قۆناغەكانی سەرەتای دروستبوونی كۆرپەكەیدا تاوەكو لەدایك بوونی منداڵەكەی پێویستە زۆر هۆشیار بێت و پابەندی ڕێنماییە پزیشكی و تەندروستیەكان بێت تاوەكو خۆی و كۆرپەكەی سەلامەت و تەندروست بن، ئەمانەی خوارەوەش چەند ڕێنماییەكی گرنگن بۆ خانمان لەكاتی دووگیانیدا :

1. پێویستە پابەند بیت بەخشتەی سەردانكردنەوەكانت، كە پزیشكی پسپۆڕ بۆت دیاری دەكات، بۆ مەبەستی ئەنجامدانی پشكنینی پێویست و وەرگرتنی ڕێنمایی.

2. هەموو مەڵبەندە تەندروستییەكانی سنوری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە سنوری گەڕەكەكەی خۆتدا بەشی (چاودێری دایكی دووگیان)ی تێدایە تكایە سەردانی بكە .
 
3. كوتانی گوزاز وەرگرە لە یەكە و بەشەكانی چاودێری دایكی دوگیان لەناو نەخۆشخانەو مەڵبەن دو بنكە تەندروستیەكاندا، واتە پێویستە پابەندی خشتەی كوتانەكانت بیت.

4. شەوانە هەشت كاتژمێر بخەوە و ڕۆژانە ئەتوانی یەك كاتژمێر بخەوی و پێویستە لەسەر لای چەپ پاڵ بكەویت.

5. پێنج بۆ شەش ژەم خۆراك بخۆ، بەڵام بەكەمی واتە (كەمخۆری دایم خۆر) بەتایبەت خۆراكی تەندروست، كە مادەی پرۆتین و ڤیتامینی تێدابێت.

6. پێویستە ڕۆژانە وەرزشی گونجاو بكەیت.

7. كاری قورس و گران بۆ سەلامەتی خۆت و كۆپەكەت مەترسیدارە، بۆیە پێویستە بە وریاییەوە كارەكانی ڕۆژانەت ئەنجام بدەیت.

8. جلی گونجاو و فراوان بپۆشە واتە لەبەر نەكردنی جلێك، كە تەسك بێت.

9. لەكاتی شۆفێری و لەناو ئوتۆمبێلدا پێویستە پشتێنی سەلامەتی لەبیر نەكەیت.

10. بە هیچ جۆرێك نابێت دەرمان وەربگریت بەبێ رێنمایی پزیشكی پسپۆڕ.
 
11. ڕۆژانە بەلانی كەمەوە پێویسته 10 پەرداخ ئاو بخۆیتەوە.

12. فولیك ئەسید ( 400 ) مایكروگرامی وەرگرە لە سێ مانگی یەكەمی دووگیانیدا.

13. دوور بكەوە لە جگەرە كێشان.

14. دوور بكەوە لە خواردنەوەی قاوە .


س. تەندروستی سلێمانی


ئه‌م بابه‌ته 4717 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:06:31:16/03/2016