سێ نهێنی به‌ گه‌نجی مانه‌وه‌ی بیۆنسێ كه‌ توشی شۆكت ده‌كات

سێ نهێنی به‌ گه‌نجی مانه‌وه‌ی بیۆنسێ كه‌ توشی شۆكت ده‌كات

خێزان

هونه‌رمه‌ندی ناوداری ئه‌مریكی بیۆنسێ ته‌مه‌نی 34 ساڵه‌، به‌ڵام ئه‌و هه‌تا ئێستاش وه‌ك خامێكی گه‌نج ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام بارێنت كه‌ پسپۆڕی جوانكاریه‌كه‌ی بیۆنسێیه‌ سێ نهێنی له‌ باره‌ی ئه‌و به‌ گه‌نجی مانه‌وه‌یه‌ی خانمه‌ هونه‌رمه‌نده‌ جیهانیه‌كه‌ ئاشكرا كردووه‌ كه‌ ئه‌وانیش:

1- به‌كارهێنانی كرێمی چاو بۆ روخسار: كرێمی چاو پێكهاته‌ی زۆر وردی تێدایه‌ كه‌ ده‌توانێت پێكهاته‌كان به‌ته‌واوه‌تی بگه‌یه‌نێت به‌ پێست، هه‌ر بۆیه‌ بیۆنسێ ئه‌م ته‌نكنیكه‌ به‌كار ده‌هێنێت.

2- به‌كارهێنانی كرێمی ڕوخسار بۆ جه‌سته‌: بۆ ڕێگری له‌ چرچبونی پێستی جه‌سته‌، پسپۆڕی جوانكاریه‌كه‌ی بینۆسێ ئامۆژگاری كردووه‌ كه‌ كرێمی روخسار بدات له‌ ته‌واوی جه‌سته‌ی، به‌تایبه‌تیش ئه‌و به‌شانه‌ی به‌ر تیشكی خۆر ده‌كه‌وێت.

3- خواردنه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ شه‌ربه‌تی شێلم: شێلم به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆر ڤیتامین K تێدایه‌ بۆ هێشتنه‌وه‌ی پێست به‌ گه‌نجی زۆر گرنگه‌، هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ له‌ ناوه‌وه‌ی جه‌سته‌شه‌وه‌ به‌ خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی شێلم هاوكاری به‌ گه‌نجی مانه‌وه‌ت بكه‌یت.

ئه‌م بابه‌ته 5458 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:06:13:16/03/2016