پاش ئه‌وه‌ی ڕوخساری سوتا، بووه‌ پسپۆڕی بواری میكیاج

پاش ئه‌وه‌ی ڕوخساری سوتا، بووه‌ پسپۆڕی بواری میكیاج

خێزان

كچێكی نێجیری له‌ ته‌مه‌نی 9 ساڵیدا به‌هۆی سوتانه‌وه‌ به‌شێكی زۆری جه‌سته‌ و ڕوخساری ده‌سوتێت، هه‌رچه‌نده‌ دواتر برینه‌كه‌ی چاكده‌بێته‌وه‌ به‌ڵام به‌هۆی ئاسه‌واره‌كه‌یه‌وه‌ منداڵیه‌كی پڕ له‌ ئازار به‌رێده‌كات.

ئه‌و كچه‌ كه‌ ناوی شالم بلاكه‌و ئێستا ته‌مه‌نی 20 ساڵه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ ئه‌و سوتانه‌ كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ژیانی هه‌بووه‌، به‌ڵام دواتر بڕیاریداوه‌ كه‌ ڕوبه‌ڕوی بێته‌وه‌و له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وانه‌ی مكیاجی بڵاوكردۆته‌وه‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ئێستا هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه‌.

شالم وتوشیه‌تی كه‌ ئه‌و ئێستا دڵخۆشه‌ به‌وه‌ی سوتانه‌كه‌ی بۆته‌ هۆكارێك كه‌ توانایه‌كی شاراوه‌ی خۆی بدۆزێته‌وه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ به‌ناوبانگ ببێت.






ئه‌م بابه‌ته 2303 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:05:50:16/03/2016