فیلمێكیی كوردی خەڵات كرا

فیلمێكیی كوردی خەڵات كرا

خێزان

كورتە فیلمی دەنگی دڵی مێروولە لە بەرهەمهێنانی حەوزەی هونەری پارێزگای سنەی كوردستانی رۆژهەڵاتە و خەڵاتی زێڕین و دیپلۆمی ڕیزلێنانی دەرهێنەریی ڤستیڤاڵی فیلمی مەوجی كیشی ئێرانی بردەوە.

لە یەكەمین فستیڤاڵی كورتە فیلمی مەوج كە لە دوورگەی كیش بەڕێوەچوو، خەڵاتی باشترین دەرهێنەری ئەم ڤستیڤاڵە بە ئاكۆ زەندكەریمی دەرهێنەری فیلمی دەنگی دڵی مێروولە بەخشرا.

دەنگی دڵی مێروولەیەك، كورتە فیلمێكی 8 خولەكییە كە منداڵانی فێرگەیەك بۆ ئەوەی ژووری وانەكەیان گەرم بێتەوە دەبێت هەرجار یەكێكیان زۆپاكە لە نەوت پڕبكاتەوە، تاكو ڕۆژێك شێری تانكەری نەوتەكە قفڵ دەكات و دەبێت چارەیەكی بۆ بدۆزنەوە.

لەم فیلمەدا وریا گوڵڕێزان وەك كامێراوان و زانیار لوتفی وەك دیزاینەری فیلمەكە هاوكارییان هەبووە.

ئه‌م بابه‌ته 1441 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:11:40:16/03/2016