گوڵسه‌ران : ئه‌مه‌ خراپترین كارێكه‌ كه‌ ئه‌نجامی بده‌م

گوڵسه‌ران : ئه‌مه‌ خراپترین كارێكه‌ كه‌ ئه‌نجامی بده‌م

خێزان

ئه‌كته‌ری ناوداری توركی  نورگول یشیلجای كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و به‌هۆی ڕۆڵه‌كه‌ی له‌ درامای پارچه‌ پارچه‌بوندا به‌ گوڵسه‌ران ناسراوه‌، له‌ دیمانه‌یه‌كدا باس له‌ ژیانی تایبه‌تی خۆی و كار و پیشه‌كه‌ی وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی ناوداری تورك ده‌كات.

- له‌ هه‌فته‌یه‌كدا چه‌ند ڕۆژ كارده‌كه‌یت؟

نورگول: شه‌ش ڕۆژ، به‌ڵام به‌خته‌وه‌رم به‌وه‌ی كه‌ كاره‌كه‌م له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ر و كه‌سانێكدایه‌ كه‌ زۆر به‌باشی ده‌زانن كاربكه‌ن، پێشتریش ده‌زانن كه‌ چیانده‌وێت و مه‌به‌ستیان له‌ كاره‌كه‌ چیه‌، رۆژانه‌ له‌ به‌یانیه‌وه‌ تا كاتژمێر شه‌شی ئێواره‌ كارده‌كه‌ین.

- ڕات چیه‌ له‌سه‌ر كێشه‌ی درێژی ماوه‌ی دراماكان له‌ درامای توركیدا؟

نورگول: به‌دڵنیایه‌وه‌ كارێكی بێزاركه‌ره‌و پێویسته‌ چاوی پێدا بخشێندرێته‌وه‌، سه‌ره‌تا كه‌ده‌ستمكرد به‌م كاره‌ بۆ هه‌ر زنجیره‌یه‌ك 50 بۆ 60 خوله‌كمان به‌رهه‌م ده‌هێنا، پاشان ماوه‌یه‌ك بووه‌ 80 خوله‌ك و ئێستاش كه‌ناڵه‌كان داوای زینجیره‌ی 140 خوله‌كیمان لێده‌كه‌ن كه‌ ئه‌وه‌ش ماوه‌یه‌كی زۆره‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیناریۆكه‌ش داده‌نێت.

- له‌ كاتی وێنه‌گرتندا قه‌ت له‌ سیناریۆكه‌ لاده‌ده‌ن؟

نورگول: به‌ڵێ هه‌ندێك كات ڕوده‌دات كه‌ خۆمان شتێكی هه‌ڕه‌مه‌كی ده‌كه‌ین و دواتریش په‌سه‌ندده‌كرێت، بۆنمونه‌ له‌و دیمه‌نه‌ی كه‌ به‌سه‌ر گوڵسه‌ران و كچه‌كه‌ی هازالدا هات و وه‌ك دایكێك هه‌وڵی ده‌رهێنانه‌وه‌ی قاچی كچه‌كه‌م دا له‌ دراماكه‌دا، له‌ كاتێكدا له‌ سیناریۆكه‌شدا نه‌بوو.

- هیچكات ڕه‌خنه‌ له‌ سیناریۆی دراماكان ده‌گریت؟

نورگول: ئێمه‌ سیناریستی زۆرباش و لێهاتومان هه‌یه‌، به‌ڵام به‌رده‌وامیش بۆچونی جیاواز هه‌یه‌، نه‌ك ته‌نانه‌ت لای ئه‌كته‌ره‌كان به‌ڵكوو لای وه‌به‌رهێن و ده‌رهێنه‌ریش.




- خۆئاماده‌كردنت بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی رۆڵی (گوڵسه‌ران) چۆن بوو؟

نورگول: من زۆر به‌وردی بیرم له‌ هه‌مووشتێك ده‌كرده‌وه‌ كه‌ تایبه‌تبوو به‌ گوڵسه‌را، چۆن ده‌خه‌وێت و كه‌ی هه‌ڵده‌ستێت؟ چه‌ند پارچه‌ شه‌كر ده‌كاته‌ چایه‌كه‌یه‌وه‌؟ گوڵسه‌ران ژنێكه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتی به‌لاوه‌ گرنگ نه‌بوو، له‌ كاتێكدا كه‌سایه‌تی دیلارا زۆر حه‌زی به‌ ده‌سه‌ڵات بوو، بۆیه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زۆر حه‌زم به‌ ڕۆڵه‌كه‌م بوو.

- حه‌زده‌كه‌یت له‌ درامایه‌كدا رۆڵێكی وه‌ك رۆڵی دیلارا به‌رجه‌سته‌ بكه‌یت؟

نورگول: كه‌سایه‌تی گوڵسه‌ران زۆر له‌ خۆمه‌وه‌ نزیكه‌، به‌ڵام وه‌ك ئه‌كته‌رێك كێشه‌م نییه‌ گه‌ر رۆڵی دیلاراش به‌رجه‌سته‌بكه‌م هه‌رچه‌نده‌ پێموانیه‌ كه‌ به‌رجه‌سته‌كردنی رۆڵی كه‌سایه‌تی خراپ شتێكی خۆشبێت.

- كه‌وابێت گه‌ر رۆژێك كه‌سایه‌تیه‌كی خراپیان پێدایت له‌ درامایه‌كدا، ئاماده‌یت به‌رجه‌سته‌ی بكه‌یت؟

نورگول: با بڵێین من ڕازیم، له‌و باوه‌ڕه‌دایت ده‌رهێنه‌ر ڕازی ببێت؟ ته‌ماشای ئه‌و چاوه‌ به‌ریئانه‌م بكه‌!

- تۆ له‌و دایكانه‌ت كه‌ به‌رده‌وام پلان بۆ منداڵه‌كانیان داده‌نێن؟

نورگول: پلان زۆر دانانێم، به‌ڵام رێگه‌شناده‌م شته‌كان به‌ هه‌ڕه‌مه‌كی بڕوات، من هانی منداڵه‌كانم ده‌ده‌م كه‌ به‌هره‌كانی خۆیان بدۆزنه‌وه‌، بۆنمونه‌ نه‌جاتی كوڕم له‌ لێدانی ته‌پڵ شاره‌زایه‌، حه‌ز به‌ تۆپی پێو یاری شمشێربازیش ده‌كات، من بۆ ئه‌وه‌ پشتگیری ده‌كه‌م و هانی ده‌ده‌م هه‌رچه‌نده‌ هیچیشی لێنازانم.

- تۆكه‌سێكی زۆر قسه‌له‌ڕوو به‌هێزیت! ئه‌م تایبه‌تمه‌نیه‌ت پیاوانی ده‌وروبه‌رتی توڕه‌نه‌كردووه‌؟

نورگول: به‌ڵێ تاڕاده‌یه‌ك، من قسه‌له‌ڕوو ده‌رده‌كه‌وم له‌ ده‌ربڕینی بۆچون و قسه‌كانمدا، به‌ڵام ئه‌وه‌ش نه‌گه‌یشتۆته‌ ڕاده‌ی بێزاركردن.



- عه‌شق لای تۆ چی ده‌گه‌یه‌نێت؟ ئایا ژیانت ده‌گۆرێت؟

نورگول: عه‌شق شتێكی ساده‌یه‌ به‌ڵام ئێمه‌ له‌ خۆمانی قورس ده‌كه‌ین، ده‌كرێت له‌ ته‌ماشاكردنێكه‌وه‌ عاشقی كه‌سێك بیت، یاخود پاش ماوه‌یه‌ك و به‌تێپه‌ڕبونی كات كه‌سێكت خۆش بوێت، به‌ڵام عه‌شق و خۆشه‌ویستی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ له‌گه‌ڵ ڕابردوو جیاوازه‌، به‌وپێیه‌ی شێوازی ژیایش گۆڕاوه‌، مادام عه‌شقیش كه‌سێكی دیكه‌ ده‌هێنێته‌ ژیانته‌وه‌، به‌دڵنایه‌وه‌ گۆڕانكاریشی تێدا ده‌كات.

- هه‌لی نواندنت له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ هه‌ڵكه‌وت، به‌ڵام ڕه‌تتكرده‌وه‌! هۆكاری ئه‌وه‌ چی بوو؟

نورگول: ئه‌و كاته‌ تازه‌ منداڵم بوبو، له‌ هاوسه‌ره‌كه‌م جودانه‌بوبومه‌وه‌، كاره‌كه‌شم له‌ بواری نواندندا له‌ توركیا زۆر باش بوو، به‌خۆم وت بۆچی ئه‌مه‌ تێكبده‌م بۆ شتێك كه‌ نازانم چی ده‌بێت؟ به‌ڵام گه‌ر ئێستا ئه‌و ده‌رفه‌ته‌م بۆ هه‌ڵكه‌وێته‌وه‌ به‌بێ بیركردنه‌وه‌ قبوڵی ده‌كه‌م.

- جارێكی دیكه‌ هاوسه‌رگیری ده‌كه‌یته‌وه‌؟

نورگول: (به‌پێكه‌نیه‌وه‌) هاوسه‌رگیری خراپترین كارێكه‌ كه‌ ئه‌نجامی بده‌م.

ئه‌م بابه‌ته 11886 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:06:29:15/03/2016