له به‌ر ئه‌م هۆیه، هه‌تا ئێستاش پاسپۆڕتی سوری له پێش پاسپۆڕتی عێراقیه‌وه‌یه
خێزان
كۆمپانیای ڕاوێژكاری به‌ڕیتانی (هینلی) نوێترین ئاماری له‌سه‌ر ئاست و به‌هێزی پاسپۆڕته‌كانی جیهان بڵاوكردهوهو تا ئێستاش پاسپۆڕتی ئه‌ڵمانی به‌هێزترینه له جیهاندا.
ئه‌وه‌ی له‌و ڕیزبه‌نده‌دا ئاماژه‌ی پێدراوه پاسپۆڕتی ئه‌فغانستانی و عێراقی دوو خراپترین پاسپۆڕتی جیهانن و له پاش ئه‌وانسش پاسپۆڕتی سوری دێت.
هه‌ر چه‌نده له پاش شه‌ڕی ناوخۆی سوریا، ژماره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی هاوڵاتیانی سوری به‌بێ فیزه ده‌توانن گه‌شتی بۆبكه‌ن دابه‌زی بۆ 30 وڵات كه كه‌متره له عێراق و ئه‌فغانستان، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڵگرانی پاسپۆڕتی سوری له وڵاتانی ئه‌ورپا ئاسانتر مافی مانه‌وه‌یان پێده‌درێت له عێراقی و ئه‌فغانی، هه‌تا ئێستاش پاسپۆڕتی سوری له پێشه‌وه‌ی پاسپۆڕتی عێراقیه‌وه دێت.
پاسپۆڕتی عێراقی جگه له‌وه‌ی ته‌نها بۆ چه‌ند وڵاتێكی زۆر كه‌م ده‌توانێت به‌بێ ڤیزه گه‌شتبكات، له‌ڕوی پشتگیریشه‌وه له ئاستی خراپترینه! به‌و پێیه‌ی هاوڵاتیانی عێراقی له ده‌ره‌وه پێشتگیری كونسوڵخانه‌كانیان نییه‌و له كاتی دروستبونی كێشه‌دا كه‌س پشتگیریان لێناكات.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و ڕیزبه‌ندیه پاسپۆڕتی ئه‌ڵمانی بههێزترینهو له پاش ئه‌ویش پاسپۆڕتی سویدی دێت.
ئه‌م بابه‌ته 1890
جار خوێنراوهتهوه
PM:05:18:15/03/2016