دڵنیاترین گوللە دروست كرا

دڵنیاترین گوللە دروست كرا

خێزان - سەعد مەلا عەبدوڵڵا گوڵپی

توێژەرە زانستییە سەربازییەكان لە داڕشتن و دروستكردنی گوللەیەكی نوێ ئاشكرایان كردووە، دەكرێت دوای تەقاندنەوەش گوللە لەكار بخرێت.
ئاژانسی میهر بڵاویكردەوە، بەرهەم هێنانی ئامێری سەربازیی باشتر و دڵنیاتر، یەكێكە لە گرنگترین خاڵەكانی بەرهەم هێنانی ئەم ئامێرانە.

توێژەرە سەربازییەكانی ئەمریكا بە مەبەستی كەمكردنەوەی ڕێژەی بریندار و كوژراوەكانی گولە وێڵەكان، جۆرە گولەیەكیان دروست كردووە كە لە دوای تەقاندنەوەش دەكرێت لەكار بخرێت و كەس بریندار نەكات.

ئەم گولەیە بە جۆرێك درووست كراوە دوای تەقینەوەی و بڕینی مەودایەكی كەم خۆی ئۆتۆماتیكی لە كار دەكەوێت و دەكەوێتە خوارەوە.

ئەم نوێگەرییە پێشتر لە گولەی خومپارە نوێكان و بڕێك میندا كراوە كە دوای تێپەڕبوونی ماوەیەك خۆیان لە كار دەكەون، بەڵام بۆ گولەی تفەنگ، ئەمە یەكەم جارە وەها نوێگەرییەكی تێدا ئەنجام دەدرێت.

لەنێو ئەم گولانەدا جۆرە مادەیەك بەكار هاتووە كە كاتێك مەودای ڕۆیشتنی گولەكە لە ئامانجەكە زیاتر بوو یان ئەگەر بە وێڵی تەقییەوە، خۆی بە ئۆتۆماتیكی گولەكە لەكار دەخات و ناهێڵێت كەسی دیكە بپێكێت.

ئه‌م بابه‌ته 1456 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:03:36:15/03/2016