به‌م حه‌به‌ خۆت له‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌و دڵ بپارێزه‌

به‌م حه‌به‌ خۆت له‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌و دڵ بپارێزه‌

خێزان - سەعد مەلا عەبدوڵڵا گوڵپی

لێكۆڵەرەوان ئاشكرایان كردووە خواردنی حەبی ئەسپرین هۆكاری تووش بوون بە شێرپەنجە كەم دەكاتەوە.
زانایانی زانكۆی هارفاردی ئەمریكی سەبارەت بە كەمكردنەوەی گەشەی شێرپەنجەی قۆڵۆن و جۆرەكانیتری شێرپەنجە رایدەیگەێنن كە حەبی ئەسپیرین بخۆین.
هەروەها ئەوەشیان ئاشكراكردووە، خواردنی حەبی ئەسپرین لە هەفتەیەكدا لانی كەم دووجار بە رێژەی 3% تووش بوون بە شێرپەنجە كەم دەكاتەوە.
ئەم توێژینەوەیە بە بەشداری 136 هەزار كەس و لەماوەی 32 ساڵ ئەنجام دراوە.
ئەو زانایانە تەئكیشییان لەوە كردووەتەوە، حەبی ئەسپرین بەرگری زیاتر بە مرۆڤ دەبەخشێت دژی تووشبوون بە نەخۆشی.
پێشتریش زانایانی بەریتانی ئاشكرایانكردبوو، خواردنی حەبی ئەسپیرین هۆكاریكی زۆر باشە بۆ بەرگری كردن لە تووش بوون بە نەخۆشییەكانی شێرپەنجە و نەخۆشییەكانی دڵ و خوێن بەربوون، بە رێژەی 9% لە پیاوان 7% بۆ ژنان و كەمبوونەوەی رێژەی مردن بە رێژەی 4%.

ئه‌م بابه‌ته 3662 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:11:49:14/03/2016