چی دەربارەی جەستەی خۆت دەزانیت؟ چەند نهێنییەکی سەرنج راکێش

چی دەربارەی جەستەی خۆت دەزانیت؟ چەند نهێنییەکی سەرنج راکێش

خەڵك-دڵشاد

هەندێك ڕاستی لەسەر بەشەكانی لەشی مرۆڤ بەپێی چەندین لێكۆڵینەوە و توێژینەوەیە كە ئەنجام دراوە  توشی سەرسورَمانت دەكات لە كاتی زانیندا.

خانەكان:
گەورەترین خانەی لەشی مرۆڤ هێلكەی ژنە، كە تاكە خانەیە بەچاو دەبینرێت، بە پێچەوانەشەوە سپێرمی پیاو بچووكترین خانەی لەشە.

درێژیی سەر:
بە منداڵی سەرمان چوار یەكی قەبارەی لەشمان پێكدەهێنێت، بەڵام لە تەمەنی (25) ساڵیدا قەبارەی سەر هەشت یەكی قەبارەی لەش پێكدەهێنێت.

لوولە و موولوولەكانی خوێن:
درێژی بۆرییەكانی خوێن لە لەشی مرۆڤدا بە نزیكەی (100) هەزار كیلۆمەتر دەخەمڵێندرێت.

ددان:
ددانەكان تاكە شوێن و بەشی لەشی مرۆڤن كە ناتوانن هیچ جۆرە نەخۆشیی و گرفتێكی خۆیان چارەسەر بكەن.

چاوەكان:
ماسولكەكانی چاو ڕۆژانە (100) هەزار جار دەجوڵێن، بۆ ئەوەی ماسولكەی قاچەكانیشت بە هەمان ژمارە بجوڵێنەوە، پێویستە ڕۆژانە (80) كیلۆمەتر بەپێ بڕۆیت!

مێشك:
ئەو وزەیەی مێشك بەكاری دەبات، هەمان بڕی ئەو وزەیەیە كە گڵۆپێكی (10) واتی پێویستییەتی، شەوانە و لەكاتی نووستنیشدا مێشك زیاتر كاردەكات وەك لە كاتەكانی دیكە، هەرچەندە مێشك پەیام و ئاماژەكانی هەستكردن بە ئازار شیدەكاتەوە، كەچی خۆی هەرگیز هەست بە ئازار ناكات!

مۆمی ناو گوێچكەكان:
هەرچەندە مرۆڤ مۆمی ناو گوێچكەكانی بە شتێكی پیس و ناشیرین و نەخوازراو دەبینێت و بەردەوام پاكی دەكاتەوە، كەچی مۆمەكە وەك قەڵغانی پاراستنی گوێچكەكانمانە و لە كاریگەرییە دەرەكییەكان دەیانپارێزێت.

لووت:
لووتی مرۆڤ توانای بیركەوتنەوەی (50) هەزار جۆر بۆنی هەیە، هەستی بۆنكردنی ژنانیش لەهی پیاوان بەهێزترە.

ئەدریناڵین:
ئەم هۆرمۆنە لەكاتی هەستكردن بە ترس دەڕژێت، زاناكانیش دەڵێن ئەگەر ئەو هۆرمۆنە بەڕێژەیەكی زۆر دەربدرێت، ئەوا ڕەنگە لەكاتێكی دیاریكراودا مرۆڤ لەتوانایدا بێت كاری سەیر ئەنجام بدات، بۆ نموونە بەرزكردنەوەی ئۆتۆمبێلێك.


ماڵپەڕی شارەكەم


ئه‌م بابه‌ته 4119 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:01:50:14/03/2016