6 خواردنی رۆژانه‌ت، كه‌ زۆر مه‌ترسیداره‌!

6 خواردنی رۆژانه‌ت، كه‌ زۆر مه‌ترسیداره‌!

خێزان


به‌دڵنیایه‌وه‌ خواردن شتێكی چێژبه‌خشه‌، به‌ڵام هه‌میشه‌ ده‌بێت ئاگاداری ئه‌وه‌ بین كه‌ چی ده‌خۆین، چونكه‌ كۆمه‌لێك خۆراكی زۆر هه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ببێته‌ هۆی زیانی گه‌وره‌ به‌ جه‌سته‌مان كه‌ هه‌ندێكجار ده‌گاته‌ هۆی مردن.

1- گۆشت و مریشكی نه‌كوڵاو: گه‌ر گۆشت و مریشك له‌ كاتێكدا كه‌ به‌ باشی نه‌كوڵێندراوه‌ بخۆیت ئه‌وا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌كتریایه‌كی مه‌ترسیدار بۆ جه‌سته‌ت بگوزارێته‌وه‌ كه‌ به‌ به‌كتریای (سه‌له‌مۆنیلا) ناسراوه‌، كه‌ ده‌بێته‌ هۆی هه‌وكردنی گه‌ده‌.

2- هێلكه‌ی نه‌كوڵاو: به‌هه‌مان شێوه‌ش هێلكه‌ وه‌ك به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی مریشك، گه‌ر به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ جوانی بكوڵێت یاخود سوری بكه‌یته‌وه‌، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌كتریای سه‌له‌مۆنیلا بۆ جه‌سته‌ت بگوزاێته‌وه‌.

3- ناوكی میوه‌: له‌ كاتی خواردنی میوه‌دا و به‌تایبه‌تیش قۆخ و سێو و گێلاس، پێویسته‌ ناوكه‌كه‌ی نه‌خۆیت چونكه‌ مادده‌یه‌كی تێدایه‌ به‌ ئیمجادلین ناوده‌برێت و زۆركات جه‌سته‌ ژه‌هراوی ده‌كات.

4- قارچك: قارچك خواردنێكی به‌سوده‌، به‌ڵام گه‌ر به‌رێژه‌یه‌كی زۆر بیخۆیت یاخود به‌ به‌رده‌وامی، ئه‌وا ده‌بێته‌ هۆی زیانگه‌یاندن به‌ جه‌رگ.

5- مه‌عكه‌رۆنی (ئیندۆمی): خۆردنای ئیندۆمی له‌ هه‌فته‌یه‌كدا دوو جار زیانبه‌خشه‌ بۆ جه‌سته، به‌تایبه‌ت به‌هۆی ئه‌وه‌ی مادده‌ی كیمیای پارێزه‌ری بوتیون و هیدرۆكومینی تێدایه‌ كه‌ له‌ نه‌وت دروستده‌كرێت و زۆر زیانبه‌خشه‌ بۆ جه‌سته‌.

6- شكۆلاته‌: له‌ نه‌سته‌له‌و شكۆلاته‌دا رێژه‌یه‌كی كه‌م له‌ مادده‌ی سیوبرویمن قلیود هه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ ببێته‌ هۆی ژه‌هراویبونی جه‌سته‌ له‌ كاتی زۆر خواردنیدا.

ئه‌م بابه‌ته 7061 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:11:09:13/03/2016