بەم چەند خاڵە تەندروستی دەم و ددانت ڕابگرە

بەم چەند خاڵە تەندروستی دەم و ددانت ڕابگرە


خەڵك
‌خوێن بەربوونی ناودەم، بەشێوەیەكی سەرەكی بەهۆی نەخۆشی پووكەوەیە، بەشێوەیەك لەكاتی ددان شووشتن یان خواردنی زبر، پووك خوێنی لێدێ و هەست دەكەی گۆشتی نزیك ددانەكان ئاوساوە.
‌هۆكارە سەرەكییەكانی بریتین لە هەوكردنی بەكتیری و پاك و خاوێن ڕانەگرتنی ددانەكان و كەمی ڤیتامینات و جگەرە كێشان.
‌بۆ ئەوەی ئەو دۆخەت لەسەر سووك بێت، یەكێك یان زیاتر لەم ڕێگایانەی خوارەوەئەنجام بدە:
-  زوو زوو غەرغەرە بە بە ئاوو خوێ بكە.
- غەر غەرە بە ئا وو سۆدەی كێك بكە.
-  هەندێك جار سۆدەی كێك لە جیاتی هەویری ددان بەكاربێنە بۆ شووشتنی ددانەكانت.
-  گرنگی بە خواردنەوەی شیر بدە.
-  ئەگەر هۆكارەكەی هەوكردنی بەكتیری بێ، سیر بدە لە ڕنەو تێكەڵی كەمێك هەنگوینی بكە و مەساجی پووكت واتا گۆشتی نزیك ددانەكانتی پێ‌ بكە، چونكە سیر سەرچاوەیەكی باشە بۆ لەناوبردنی بەكتریاو سروشتی هەنگوینیش وایە كە بەكتریا تیایدا گەشە ناكات.
- لە دوای جگەرە كێشان هەوڵبدە ددانەكانت بشۆیت.

‌لە ئینگلیزیەوە: ‌چالاك بەرزنجی


ئه‌م بابه‌ته 3435 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:09:33:13/03/2016