ئەوەی تا ئێستا لە سەر لیمۆ نەتزانیوە بیزانە

ئەوەی تا ئێستا لە سەر لیمۆ نەتزانیوە بیزانە


خەڵك
سوودە تەندروستییەكانی لیمۆ بەهۆی بوونی ماددە پێكهێنەرە ‌ پڕ خۆراكەكانیەوەیەتی، وەك ڤیتامین C، ڤیتامین B6، ڤیتامینA، ڤیتامین E، مەگنسیۆم ، ئاسن، كالسیۆم و پۆتاسیۆم و  زۆر ماددەی پڕ سوودی  تر. 
بەهۆی بونی ئەم ماددانەو كاریگەرییان لەسەر جەستەی مرۆڤ لیمۆ سودێكی زۆری بۆ جەستە هەیەو ڕیگرێكی كاریگەرە بۆ زۆر گرفتی تەندروستی، لێرەدا بە كورتی باسی چەند سودێكی سەرسوڕهێنەری لیمۆ دەكەین. 
ڕێكخستنی پلەی گەرمی لەش: ئاوی لیمۆ دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ڕێكخستن و هاوسەنگكردنی  پلەی گەرمی لەشی ئەو كەسانەی كە تووشی سەرما، یان هەڵامەت یان تا بوون، هەروەها دەتوانێت تا دابەزێنێت بە كەمكردنەوەی عارەقكردنەوەی نەخۆشەكە.
پاراستنی ددان: بەهەمان شێوە لیمۆ لە تەندروست هێشتنەوەی ددانەكانمان گەلێك بەسوودە و بەكاردەهێنرەت، ئەگەر ئاوی فرێشی لیمۆ بخرێتە سەر شوێنی ئازاری ددان ئازارەكەی دەوەستێنێت، توێكڵەكەشی بەكاردەهێنرێت لە پاككردنەوە و خاوێنڕاگرتنی ددانەكان ئەگەر بە هێواشی ڕووكاری ناوەوەی توێكڵی لیمۆ بهێنرێت بە ددانەكاندا.
پاراستنی موی سەر: ئاوی لیمۆ بە شێوەیەكی بەرفراوان خۆی سەلماندوە لە پاراستن و هێشتنەوەی موی سەر، ئاوی لیمۆ ئەگەر بدرێت لە پێستی سەر ڕێگری دەكات لە دروستبوونی كڕێش و ‌هەڵوەرینی قژ ، چارەسەری گرفتەكانی پێست و مووی سەریش دەكات، ئاوی لیمۆ بدرێت لە مووی سەر درەوشانەوەیەكی سروشتی پێ دەبەخشێت.
كەمكردنەوەی كێش: ئەگەر ئاوی لیمۆ تێكەڵ بكرێت لەگەڵ هەنگوین و ئاوی شلەتێن و بخورێتەوە بەسود دەبێت بۆ كەمكردنەوەی كێشی لەش.
ڕاگرتنی خوێنبەربوونی ناوەكی: لەبەر ئەوەی لیمۆ ماددەی پاككەرەوە و ڕاگرتنی خوێن بەربوونی تێدایە، بۆیە دەتوانێت خوێن بەربونی ناوەكی ڕابگرێت، دەتوانیت هەندێك ئاوی لیمۆ بكەی بە پارچە لۆكەیەكەوە و بیكیتە ناو لوتتەوە بۆ ڕاگرتن و وەستانی خوێنبەربوونی لوت. ‌ 

سەرچاوە: ئۆرگانیك فاكتس
لە ئینگلیزیەوە: بێرون محسن حمە



ئه‌م بابه‌ته 3367 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:09:29:13/03/2016