چەند ڕاستیەكی سەرنج ڕاكێش لەبارەی مرۆڤەوە

چەند ڕاستیەكی سەرنج ڕاكێش لەبارەی مرۆڤەوە


خەڵك
تا دێت دۆزینەوەی سەیر و سەمەرە لە جەستە و پێكهاتەی لەشی مرۆڤدا دەدۆزرێتەوە، لەم چەند خاڵەی خوارەوەدا زانیاری نوێ‌ت بەردەست دەكەوێت.
1- كوڕان و پیاوان توانای خوێندنەوەی نووسینی وردیان زیاترە بە بەراورد بە كچان و ژنان. بەڵام توانای بیستنی ژنان و كچان بەهێزترە بە بەراورد بە كوڕان و پیاوان.

2 -پیاوان بەشی لای چەپی مێشكی بەكارئەهێنن بۆ بیستن، بەڵام ژنان هەردوو بەشی مێشكیان بەكارئەهێنن.

3- لە لەشی مرۆڤدا تەنها نینۆكەكان و بیلبیلەی چاوەكان ئۆكسجینی خوێنی بۆناچێت.

4- كۆرپەلەی تازە لەدایك بوو تا تەمەنیان نەبێت بە نزیكەی یەك مانگ گریانیان فرمێسكی نییە.

5- دڵی هەرمرۆڤێكی پێگەیشتوو لە هەر ڕۆژێكدا هێندەی نزیكەی 100 بەرمیل خوێن پەمپ دەدات بۆ بەشەكانی تری لەش.

6- لە پاش مردن بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك نینۆكەكان و مووەكان بەردەوامن لە گەشە كردن و درێژتر دەبن.

7- مووی ڕیش لە هەموو موویشوێنەكانی تری لەش خێرا تر درێژ ئەبێت، ئەگەر كەسێك هەشتا ساڵ تەمەن بژی و ڕیشی نەتاشێ یان كورتی نەكاتەوە درێژییەكەی دەگاتە نێوان 4 تا 10 مەتر.

8-هەستی بیستن و بۆنكردنی منداڵ بەهێزترە بەراورد بەكەسێكی پێگەیشتوو.

9- ئەو ماددە زەردە مۆمییەی كە لە گوێی مرۆڤدا هەیە زۆر گرنگە، چونكە ڕێگری ئەكات لە چوونەژوورەوەی میكرۆب و بەكتریا زیانبەخشەكان بۆ ناو گوێ.

10= لە هەر 2000 منداڵی تازە لەدایك بوو، یەكێكیان بە ددانێكەوە لە دایك دەبێت.

11 -ئەگەر 10 ملیۆن ڕەنگی جیاواز لە سەر زەوی هەبوایە چاوی مرۆڤ توانای جیاكردنەوەی هەر 10ملیۆن ڕەنگەكەی دەبوو.

12 -ئەوانەی لە ژوورێكی سارد دەخەون ئەگەری ئەوەیان زیاترە خەوی ناخۆش ببینن بە بەراورد بەوانەی لە ژوورێكی گەرم ئەخەون.

‌لە ئینگلیزیەوە/ ‌چالاك بەرزنجی


ئه‌م بابه‌ته 2744 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:09:23:13/03/2016