دەوڵەمەندێكی ملیاردێر لە كۆنە جلوبەرگ دەكڕێت

دەوڵەمەندێكی ملیاردێر لە كۆنە جلوبەرگ دەكڕێت

خێزان - سەعد مەلا عەبدوڵڵا گوڵپی

هەندێك دەوڵەمەند خەریكی كڕینی زێری دەستی دوو و ئۆتۆمبێلی دەستی دوو و تەنانەت جل و بەرگی كۆنە و بەكار هاتوو دەكڕن بۆ پێدایستییەكانی رۆژانەیان، ئەمەش لەكاتێكدایە كە هەرچییەكیان بوێت دەتوانن بەدەستی بهێنن.

بەڵام دەوڵەمەندێك بۆچونی تایبەت بە خۆی هەیە و خاوەنی كۆمپانیایی ناوداری (ئایكیا)یە و تەمەنی دەگاتە 90 ساڵ، ئەو كەسێكی كەم مەسرەفە و لەبەر ئەم هۆكارەش جل و بەرگەكانی خۆی لە كۆنە دەكرێت.

ئینگوار كامپراد خاوەنی 65 ملیار دۆلار، بەڵام كاتێك ئەو لەبازاری كۆنەفرۆشان دەبینیت شەرمەزار نابێت، لە راپۆرتێكی تەلەفزینی سوید كە سەبارەت بە ژیانی ناوبرا بڵاوكراوەتەوە هاتووە، ئەم دەوڵەمەندە سویدییە دەڵێت لە گوندێكی باشووری سوید لەدایك بوو و دەڵێت هیچ كاتێك حەزی لە زیاد خەرجی نییە.

بە پێ هەواڵێك رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، كامپراد دەڵێت، خەرجیم بۆ سەرتاشخانەكانی سوید بریتییە لە 22 یورو، ئەو زیاتر بۆ وڵاتانیتر سەفەر دەكات و دەڵێت خەرجی ئەم كارە هەرزانترە، ئەم پیاوە 90 ساڵە خەریكی كەم مەسرەفی و خەرجی كەمە، وە بەبێ گومان هەر لەبەر ئەم كارەشیەتی توانیوێتی بە ملیارەها دۆلار كۆبكاتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 2435 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:03:45:12/03/2016