بۆ خانمان، له‌ كاتی كڕینی كابۆدا ئاگاداری ئه‌م نهێنیه‌ به‌

بۆ خانمان، له‌ كاتی كڕینی كابۆدا ئاگاداری ئه‌م نهێنیه‌ به‌

خێزان

پسپۆڕانی جوانكاری و جلوبه‌رگ نهێنیه‌كی ستایلی به‌شی پشته‌وه‌ی كابۆیان بۆ خانمان ئاشكرا كردووه‌ كه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتنی جه‌سته‌یان هه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی.

له‌ كاتی كڕینی كابۆدا پێویسته‌ ته‌ماشای شێوازی گیرفانه‌كانی پشته‌وه‌ی بكه‌یت، چونكه‌ گه‌ر گیرفانه‌كانی له‌ یه‌كدیه‌وه‌ دووربن، ئه‌وا سمتت به‌ پانی ده‌رده‌خات، به‌ڵام گه‌ر گیرفانه‌كانی به‌رز بن ئه‌وا سمتت به‌ به‌رزی ده‌رده‌خات و له‌ به‌شی خواریشه‌وه‌ چرچ ده‌بێت.

هه‌ر بۆیه‌ باشترین شێواز كه‌ خانمان ده‌توانن هه‌ڵی بژێرن ئه‌و جۆره‌ گیرفانانه‌یه‌ كه‌ كه‌وتۆته‌ ناوه‌ڕاستی كابۆكه‌وه‌و هه‌ردوو گیرفانه‌كه‌ش له‌ ئاستێكی یه‌كساندا به‌ یه‌كتر داندراون، به‌وه‌ش سمت گه‌وره‌تر و رێكتر ده‌رده‌خات.

ئه‌م بابه‌ته 12117 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:11:21:12/03/2016