ئه‌م 3 شته‌ رۆژانه‌ به‌كاریان ده‌هێنین، به‌ڵام زیانی هه‌یه‌

ئه‌م 3 شته‌ رۆژانه‌ به‌كاریان ده‌هێنین، به‌ڵام زیانی هه‌یه‌

خێزان

كۆمه‌ڵێك كه‌ره‌سته‌ هه‌یه‌ كه‌ رۆژانه‌ به‌كاریانده‌هێنین و پێداویستیه‌كن كه‌ ناتوانین ده‌ستبه‌رداریان ببین، به‌ڵام پێویسته‌ ئه‌وه‌شمان له‌به‌رچاو بێت كه‌ ئه‌و شتانه‌ زیانیشیان هه‌یه‌ كه‌ ئه‌وانیش:

1- لیفكه‌: هه‌رچه‌ندنه‌ به‌كارهێنانی گرنگه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی جه‌سته‌ به‌ جوانی، به‌ڵام لفكه‌ به‌هۆی پێكهاته‌كه‌یی و هه‌ڵگرتنی له‌ گه‌رماودا كه‌ شێداره‌، ده‌بێته‌ لانه‌ی ژماره‌یه‌كی ئێجگار زۆر له‌ به‌كتریایی زیانبه‌خش بۆ جه‌سته‌.

2- بۆنخۆشكردنی هه‌وا: هه‌رچه‌نده‌ به‌كارهێنانی بۆ بۆنخۆشكردنی ماڵه‌كه‌مان گرنگه‌، به‌ڵام زۆرجار به‌هۆی كارلێكه‌ كیمیایه‌كانیه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی پیسكردنی هه‌واو توشبونمان به‌ نه‌خۆشی.

3- مه‌عجونی ددان: مه‌عجونی ددان ماده‌یه‌كی زبری تێدایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ددان بخشێت و پاكی بكاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و ماده‌یه‌ به‌ تێپه‌ڕبونی كات و پاش چه‌ندساڵێك ده‌بێته‌ هۆی كلۆربونی ددانه‌كانمان.



ئه‌م بابه‌ته 4511 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:01:34:12/03/2016