بەم خاڵانە دەزانین تا چەند ژیانێکی تەندروست تێدەپەڕێنین

بەم خاڵانە دەزانین تا چەند ژیانێکی تەندروست تێدەپەڕێنین

خەڵك-دڵشاد حەمە

هەر كەسێك لە ئێمە بۆ پاراستنی دۆخی تەندروستی، پێویستە بەردەوام ئاگامان لە دە خاڵە بێت:

1. سەیرێكی خۆتان بكەن: هەموو سێ یان چوار مانگ جارێك لەگەڵ یەكێك لەئەندامانی بنەماڵەكەت سەیرێكی پێستی دەست، پێستی سەر، سەرپەنجە، دەوروبەری رەگی نینۆك‌ و ژێر باخەڵی خۆتان بكەن، بوونی هەرچەشنە گۆڕانێك لەروخسار یان رەنگ لە خاڵەكاندا، یان لەسەر پێست ‌و دەركەوتنی خاڵی سوور، بەواتای ئەوەیە دەبێت سەردانی دكتۆر بكەن.

2. گرنگی بدەن بەنیشانەكانی ماندوبوون بدەن: ئایا بەبێ جەرەس بەیانیان خەبەرتان نابێتەوە؟ یان دوانیوەڕۆیان هەست بەماندوویەتی زۆر دەكەن؟ دوانیوەڕۆیان وەنەوز دەدەن؟ ئەگەر هەركام لەم نیشانانەتان هەبێت ، بەئەگەری زۆرەوە تووشی كەم خەوی هاتوون، باشتر وایە شەوان (8)كاتژمێری تەواو بخەون، ئەگەر لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا هەر هەستتان بە كەمخەویكرد، سەردانی دكتۆر بكەن. لەدوای (50) ساڵی هەموو ساڵێك جارێك باڵای خۆتان بپێون، ئەنجامدانی ئەم كارە بۆ خانمان بەتایبەتی بۆ پێشگیری لەنەخۆشی پوكانەوەی ئێسك زۆر پێویستە، كورتبوونەوەی باڵا نیشانەی كەمبوونەوەی مادە كانزاییەكانە لەنێو ئێسك، ئەگەر كوتبوونەوەیەك بینرا پێویستە دوای ئەنجامدانی تاقیكرنەوەی چڕی ئێسك لەگەڵ پزیشكدا راوێژ بكرێت.

3. لەدوای (50) ساڵی هەموو ساڵێك جارێك باڵای خۆتان بپێون: ئەنجامدانی ئەم كارە بۆ خانمان بەتایبەتی بۆ پێشگیری لەنەخۆشی پوكانەوەی ئێسك زۆر پێویستە، كورتبوونەوەی باڵا نیشانەی كەمبوونەوەی  مادە كانزاییەكانە لەنێو ئێسك، ئەگەر كوتبوونەوەیەك بینرا پێویستە دوای ئەنجامدانی تاقیكرنەوەی چڕی ئێسك لەگەڵ پزیشكدا راوێژ بكرێت.

4. ئاگاداری رەنگی میز بن: رونبوونی رەنگی میز بەواتای ئەوەیە، تەندروستیتان باشە، بەڵام ئەگەر رەنگی مێز لێڵ بوو یان بۆنی ناخۆشی هەبوو، بەمانای ئەوەیە بەڕادەی پێویست ئاو ناخۆنەوە، ئەگەر دوای خواردنەوەی ئاوی پێویتیش هەر بەو شێوەیە بوون دەبیت سەردانی دكتۆر بكەن، ئەگەر میزەكەتان زەردی روونبوو لەوانەیە بەهۆی خواردنی ڤیتامینی(B) نێو قەربووكەرەوەی خواردەمەنییەكان وەكو مۆلتی ڤیتامین بێت.

5. لەدوای وەرزش لێدانی خوێنبەری مەچەك بپێون: بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی گۆڤاری پزیشكی، ئەگەری دەركەوتنی جەڵتەی دڵ لەماوەی (10) ساڵدا لەنێو ئەو ژنانەی لێدانی دڵیان نزمتر لەئاستی ئاساییە دوو بەرامبەر زیاترە لەهی ژنانی ئاسایی، بۆیە پێشنیار دەكەین تاقیكردنەوەیەكی وەرزشی ئەنجامبدەن، بۆ ئەنجامدانیشی پێویستە (20)خولەك بەخێرایی بەڕێگەدا بڕۆن، یان رابكەن، (15) چركەش دوای وەستانی وەرزشەكە، لێدانی دڵتان بپێون، ژمارەی بەدەستهاتوو كەڕەتی چوار، ژمارەی لێدانەكانی دڵ  پیشاندەدات، دوای (2) خولەك پشوو دووبارە پرتەی خوێنبەری مەچەك بپێونەوە و لەگەڵ چوار كەڕەتی بكەن، ژمارەی بەدەستهاتووی دووهەم لەوەی یەكەم كەمبكەنەوە، ئەگەر لە(55)كەمتر بوو سەردانی پزیشك بكەن.

6. ئەگەر نەخۆشی شەكرەتان هەیە، ئاگاداری پێیەكانتان بن: پێی كەسانی تووشبوو بەشەكرە زۆرجار وشكدەبێتەوەو دەقڵەشێت‌و برین‌و ئیلتهابی لێدەردەكەوێت، چونكە هەستیاری لەم جۆرە نەخۆشانەدا نزمە، زۆرتر ئاگاداری پێكانتان بن‌و رۆژانە سەیرێكیان بكەن.

7. بەردەوام ئاگاداری پەستانی خوێنتان بن: پزیشكان پێشنیار دەكەن لە (18) ساڵییەوە بەئامێری پێوانی پەستانی خوێنی ماڵەوە پەستانی خوێنی خۆتان بپێون لەگەڵ بینینی بەرزبوونەوەی خێرا سەردانی پزیشك بكەن.

8. پشكنینی تەواوی دڵ: مەرجی ئەوەی دڵ‌ و خوێنبەرەكانتان تەندروست بن، چاودێریكردن ‌و پارێزگاریكردنیەتی، ئەگەر قەڵەون، وەرزش ناكەن، جگەرە دەخۆن، كۆلیستڕۆڵی خوێنتان بەرزە، پەستانی خوێنتان هەیە، یان نەخۆشی شەكرەتان هەیە، ئەگەری ئەوە هەیە تووشی جەڵتەی دڵ ببن، بۆیە پێویستە سەردانی پزیشك بكەن بۆ پشكنینێكی تەواوی دڵ، وەكو تاقیكردنەوەی خوێن، شریتی د: پێوانی پەستانی خوێن‌و ئەگەریش پێویستیكرد پشكنینی وەرزشی.

9. هەموو رۆژێك سەیری ئەو شانە بكەن قژتانی پێدادەهێنن: ئەگەر هەستدەكەن قژتان زۆر دەوەرێت داوا لەدكتۆر بكەن پشكنینی خوێنتان بۆ ئەنجامبدات‌و رادەی ئاسنی نێو خوێن بپێوێت، كەمبوونی ئاسنی خوێن‌و تەمبەڵی رژێنەی تیرۆیید لەوانەیە هۆكاری وەرینی قژ بێت.

10. رەنگێك بدەن بە شێوازی ژیانی تەندروست: میوە و سەوزەواتی نوێ بخۆن، بەئەندازەی پێویست‌ و بەردەوام وەرزش بكەن، پشوودانتان لەبیر نەچێت، خۆراكی تەندروست‌ و پشووی پێویست‌و ئۆكسیجینی تەواو سێ نهێنی سەرەكی تەمەندرێژین، ئاگادار بن هەموو ئەو دەستكەوتەكانی ئەم سێ نهێنییە، بەخواردنی زۆری چوكلێت ‌و جگەرە و خواردنەوەی مەشروبات كحولی لەناودەچن.


ئه‌م بابه‌ته 3653 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:12:36:11/03/2016