7 رێگای ئاسان بۆ درێژكردنه‌وی قژت

7 رێگای ئاسان بۆ درێژكردنه‌وی قژت

خێزان

زۆرێك له‌ كچان پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك ستایلی قژیان كورتده‌كه‌نه‌وه‌و دواتریش حه‌ز به‌ قژی درێژ ده‌كه‌ن، ده‌توانن بۆ ئه‌وه‌ی زوو ئه‌و داخوازیه‌یان بێته‌ دی ئه‌م 7 رێگایه‌ په‌یڕه‌و بكه‌ن.

1- سێ مانگ جارێك قژت كه‌مێك كورت بكه‌ره‌وه‌، به‌وه‌ش قژت به‌هێزده‌بێت و كاتێك كورتت كرده‌وه‌ زوو دێته‌وه‌.

2- قژت به‌ڕۆنی زه‌یتی تایبه‌ت به‌ قژ بشێله‌، كه‌ ئه‌وه‌ش سوڕی خوێن له‌ سه‌رتدا خێراتر ده‌كات و قژه‌كه‌ت به‌هێزتر ده‌بێت.

3- زیاده‌ڕه‌وی مه‌كه‌ له‌ به‌كارهێنانی شامپۆدا، چونكه‌ مادده‌ی كیمیای تێدایه‌و زۆر به‌كارهێنانی زیانی هه‌یه‌.

4- به‌نه‌رمی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ قژتا بكه‌و كاتێك ته‌ڕه‌ دایی مه‌هێنه‌ تا ئه‌و كاته‌ی به‌ سروشتی وشك ده‌بێته‌وه‌.

5- به‌ كاتی زۆر پێویستدا نه‌بێت موجه‌فیفه‌ به‌كار مه‌هێنه‌و رێگه‌ بده‌ قژت به‌ سروشتی بۆخۆی وشك ببێته‌وه‌.

6- هیچكاتێك قژت به‌توندی مه‌به‌سته‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی لاوازكردنی قژه‌كه‌ت له‌ ڕه‌گه‌وه‌.

7- ده‌توانیت هه‌فته‌ی جارێك گیراوه‌ی سروشتی تایبه‌ت به‌ به‌هێزكردنی قژ به‌كار بهێنیت، بۆنمونه‌  گیراوه‌ی زه‌یتی گوێزی هیندی بده‌ له‌ قژت و با بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك پێوه‌ی بمێنێته‌وه‌.

ئه‌م بابه‌ته 4422 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:12:58:10/03/2016