بۆچی دەبێت هەموو رۆژێك توور بخۆین؟

بۆچی دەبێت هەموو رۆژێك توور بخۆین؟

خێزان - سەعد مەلا عەبدوڵڵا گوڵپی

تورەكان پڕن لە ڤیتامینەكانی B1، B2، B3، سەرچاوەیەكی باشی پۆتاسیۆم و فسفۆڕ و كالسیۆم و سۆدیۆمن و دەتوانی ئەوانەی لێ بەدەست بهێنیت، لەگەڵ ئەوەشدا سودی ئەوەیان هەیە رۆژانە تور بەكاربهێنیت.

توور دەتپارێزێت لە شێرپەنجە
لێرەوە چەند داواكاری باش بۆ بەكارهێنانی توور دەخەینەڕوو، بە ئەرك نەبێت لەگەڵمان بن.
تورەكان دژی ژەنگ هەڵهێنان، ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان ئەوە دەردەخەن بەكارهێنانی تور بەشێوەیەكی رێك و پێك بەرگریییەكی باشی هەیە بۆ تووش بوون بە نەخۆشی شێرپەنجە سی و گورچیلە و رێگرییان لێ دەكات، چونكە هەڵگری پێكهاتەی كیبریتە و پارێزگاریت لێ دەكات لە تووش بوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.
تور و پێكهاتەی دژە بەكتریا
تور تایبەتمەندی دەرمانی هەیە، چونكە پێكهاتەی دژە ڤایرۆسی تێدایە و دژی هەوكردن
و نەخۆشییەكان دەوەستنەوە، ئەم سەوزەیەش سودی زۆر هەیە بۆ پێستی مرۆڤ و پێستت تەڕ و رەونەقدار دەكات، تەنانەت تورەكان دژایەتی سووربوونەوەی پێست دەكەن و دەتوانن چەند پارەچەیەك بەكار بهێنن بۆ چارەسەركردنی برینەكانی پێستان و سودی لێ دەبینن.
توور چارەسەرە بۆ كەمكردنەوەی چەوری
تور هۆكارە بۆ هەرسكردنی خواردەمەنی، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم سەوزە مرۆڤ تێر دەكات، چونكە پێكهاتەی كانزایی زۆری تێدایە، ئەگەر دەتەوێ خۆت لە كێشەكان رزگار بكەیت توور بخۆ و دڵنیایی وەربگرە و چەوری لاشەش دەتوێنێتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 3478 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:08:12:09/03/2016