بزانە ترسناكترین نەخۆشی دونیا چییە

بزانە ترسناكترین نەخۆشی دونیا چییە

خێزان-سەعد مەلا عەبدوڵڵا گوڵپی

یەكێك لە نەخۆشییە ترسناكەكان بە نەخۆشی فیل ناسراوە و لە ئێستادا نمونەی ئەو نەخۆشییە لە وڵاتی ئیستكاتلەند ناسێنراوە.

پیاوێكی بەریتانی تووشی كێشەیەكی گەورە بووە بە هۆی ئەوەی یەكێك لە پێكانی تووشی گەورەبوونی لە ئەندازەبەدەری نا سروشتی بووە.

ئەوەش راگەیەنراوە كە قاچی چەپی ئەم پیاوە تووشی وەرەمێكی زۆر بووە و توانای كاركردنی بەو پێیە نەماوە و قورسیەكەشی دوو هێندە و نیو زیادی كردووە.

لێكۆڵەرەوان ئاشكرایدەكەن، ئەم نەخۆشیە كە بە فیل ناسراوە، لەم ساڵانەی دواییدا تەنها لەم پیاوەدا بوونی هەبووە، ئەم پیاوەش بەهۆی ئەم كێشەوە خانەنشین بووە و كارەكەی خۆی لەدەست داوە.

تەنانەت ئەو لەبەر كێشەكەی ناتوانێت سواری فڕۆكە ببێت و تەنانەت دوو كورسی فڕۆكەكەش بۆ ئەم پیاوە كەمە.
پسپۆڕان رایدەگێنن، ئەم نەخۆشییە مشەخۆرێكی پیسە و لە مێشوولەوە دەگوازرێتەوە لە ناوچەكانی هندستان و ئەمازۆن بوونی هەیە.

ئه‌م بابه‌ته 2751 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:04:40:09/03/2016