5 جۆری جیاوازی (چا) كه‌ كێش داده‌به‌زێنێت

5 جۆری جیاوازی (چا) كه‌ كێش داده‌به‌زێنێت

خێزان

ئێمه‌ زیاتر به‌ خواردنه‌وه‌ی چای ڕه‌ش ڕاهاتوین، له‌ كاتێكدا چا جۆری زۆره‌و هه‌ریه‌كه‌شیان گرنگی و سودی تایبه‌تی بۆ جه‌سته‌ هه‌یه‌و پێویستمان پێیه‌تی، ئه‌مه‌ی خواریشه‌وه‌ سودی هه‌ریه‌كه‌ له‌ چایه‌ جیاوازه‌كانه‌ بۆ دابه‌زاندنی كێش، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی سودی ته‌ندروستی دیكه‌شیان هه‌یه‌:

1- چای ڕه‌ش: مادده‌ی دژه‌ ئۆكسیدی تێدایه‌و پرۆسه‌ی هه‌رسكردن له‌ جه‌سته‌دا زیاتر ده‌كات و چه‌وریش ده‌سوتێنێت.

2- چای سه‌وز: رێژه‌ی مادده‌ی دژه‌ ئۆكسید له‌ چای سه‌وزدا زۆر زیاتره‌، كه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه‌ چه‌وری جه‌سته‌ ده‌سوتێنێت و ده‌بێته‌ هۆی دابه‌زاندنی كێش.

3- چایی ره‌شی چینی: ئه‌م جۆره‌ چایه‌ش كالۆری جه‌سته‌ ده‌سوتێنێت و رێژه‌ی چه‌وری جه‌سته‌ش داده‌به‌زینێت.

4- چای سپی: ئه‌م چایه‌ جگه‌ له‌وه‌ی بۆ به‌رنگاری شێرپه‌نجه‌ باشه‌، به‌هۆی بونی مادده‌ی دژه‌ ئۆكسیده‌وه‌ هاوكاریه‌كی باش له‌ دابه‌زینی كێشدا ده‌كات.

5- چای زه‌نجه‌فیل  و لیمۆ: ئه‌م جۆره‌ چایه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ كاریگه‌ریه‌كی زۆری هه‌یه‌ له‌سه‌ر سوتاندانی چه‌وری ناو له‌ش و دابه‌زاندنی كێش.




ئه‌م بابه‌ته 1456 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:09:50:09/03/2016