ئه‌ڵمانیا به‌م جۆره هۆشیاری سێكسی ده‌داته په‌نابه‌ران
خێزان
حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا له رێگای ئهپڵیكهشنێكهوه هۆشیاری سێكسی ده‌داته په‌نابه‌ران و به شێوازی كلتوری ئه‌و وڵاته ئاشنایان ده‌كات.
ئه‌و ئه‌پڵیكه‌یشنه كه ناوی ANKOMMEN تێیدا زانیاری زۆر له‌سه‌ر رێكاره یاساییه‌كان بۆ وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران و فێربونی سه‌ره‌تای زمانی ئه‌ڵمانی و چه‌ندین به‌شی جیاوازی دیكه‌ی تێدایه داندراوه.
له به‌شێكی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌دا كه تایبه‌ته به هۆشیاری سێكسی ئه‌وه بۆ په‌نابه‌ران ڕونكراوهتهوه كه گه‌ر كچێك ته‌نوره‌ی كورت و پێڵاوی بن به‌رز و میكیاجی پێوه‌بو ئه‌وه هێمای ئه‌وه نیه كه ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵتدا بخه‌وێت و نابێت ده‌ست بۆمافه‌كانی درێژبكهیت.
هاوكات له‌و به‌شه‌دا و له ژێر ناوی (نا به‌واتای نا) دێت چه‌ندین ڕونكردنهوهی دیكه دراوه‌و ئاماژه به سزا تونده‌كانی ده‌ستدرێژی سێكسیش بۆسه‌ر خانمان كراوه.
ئه‌م بابه‌ته 12628
جار خوێنراوهتهوه
PM:06:27:08/03/2016