ئایا ژماره‌ی خاڵه‌كانی جه‌سته‌ت چیت پێده‌ڵێت؟

ئایا ژماره‌ی خاڵه‌كانی جه‌سته‌ت چیت پێده‌ڵێت؟

خێزان

هه‌رچه‌نده‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ پزیشكه‌كان هه‌تا ئێستاش پێیان وایه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی خاڵی زۆر له‌جه‌سته‌یاندا هه‌یه‌ ئه‌گه‌ری توشبونیان به‌ شێرپه‌نجه‌ی پێست زیاتره‌، به‌ڵام توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئه‌و بابه‌ته‌ یه‌كلا ده‌كاته‌وه‌.

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ زانكۆی هاڤاردی ئه‌مریكی ئه‌نجامی داوه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌ كه‌ ئه‌و بۆچونه‌ی پێی وایه‌ كه‌ بونی خاڵی زۆر له‌ جه‌سته‌دا ئه‌گه‌ری شێرپه‌نجه‌ زیاد ده‌كات ته‌نها تێڕوانینێكی باوی هه‌ڵه‌یه‌و هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی نییه‌.

توێژینه‌وه‌كه‌ كاری له‌سه‌ر به‌شێكی زۆر له‌وانه‌ كردووه‌ كه‌ توشی شێرپه‌نجه‌ی پێست بون و بۆشیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ 60.4% یان كه‌متر له‌ 20 خاڵ له‌ جه‌سته‌یاندا بووه‌.

ئه‌م بابه‌ته 4857 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:01:55:08/03/2016