12 جۆر خواردن كه‌ هه‌م تێرت ده‌كات و هه‌م كێش داده‌به‌زێنێت

12 جۆر خواردن كه‌ هه‌م تێرت ده‌كات و هه‌م كێش داده‌به‌زێنێت

خێزان

خواردن و جۆره‌كانی حواردن كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر دابه‌زاندنی كێش هه‌یه‌، ئه‌م خواردنانه‌ی خواره‌وه‌ باشترین ئه‌و جۆرانه‌ن كه‌ ده‌توانیت بۆ دابه‌زاندنی كێشت به‌كاریان بهێنیت:


1-پاقلمەنیەكان: پاقلەمەنیەكان هۆرمۆنی كۆلیسایتوكینین كە دەبێتە هۆی كەم كردنەوەی ئارەزووی خواردن و هەستی تێربوون دەبەخشێت. پاقلەمەنیەكان هەروەها پارێزگاری لە بەرزبونەوەی شەكری خوێن دەكەن وە ئەوانەی كە دەوڵەمەندن بە ڕیشالە خۆراكیەكان توانای دابەزاندنی كۆلیسترۆڵی خوێنیان.

2-زەڵاتە: خواردنی زەڵاتە بەشتێكی باش دانراوە لە لایەن رێكخراوەكانی تایبەت بە خواردن چونكە ئەو زەلاتانەی كە ڕێژەیەكی زۆر سەوزەواتیان تێدایە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی و ئی و لایكوپین و فۆلیك ئەسید وە كاروتینویدات. بەڵام دەبێ بەكارهینانی ئەو مادانە كەم بكرینەوە كە بۆتام بەكاردێن وەكو صاص. جونكە هەندێكیان گەرمۆكەی (calorie) زۆریان تێدایە.

3-هێلكە: دەبێ بخورێ بەشێوەیەكی مامناوەند. هێلكە باشە بۆتەندروستی بەهۆی هەبوونی  ڕێژەیەكی زۆر لە پرۆتین كە پارێزگاری لە بەرزبونەوەی شەكری خوێن دەكات بەشێوەیەكی خێرا. بۆ ئەوانەی چاودێری كێشیان دەكەن وا باشە تەنها سپێنەكەی بخۆن.

4-چای سەوز: ئەم جۆرە چایە رێژەیەكی زۆر دژە ئۆكسێنەكانی تێدایە وە  سوتانی چەوری لەش خێرا دەكات.

5-شۆربا:  شۆربای مریشك ( شلەی مریشك) باشە بۆلەش چونكە یارمەتی كەم كردنەوەی برسێتی دەدات. شلەی مریشك بە چارەسەرەكی فۆلكلۆری ناسراوە بۆ سەرمابوون و هەڵامەت (پەسیو).

6-دانەوێڵەی دەوڵەمەند بە ڕیشاڵەخۆراكیەكان:  یارمەتی هەرس كردنی خواردن دەدات و دەبێتەهۆی كەم كردنەوەی برسێتی. هەروەها ڕیشاڵە خۆراكیەكان یارمەتی كەم كردنەوەی رێژەی كۆلیسترۆل دەكەن.

7-گۆشتی ماسی و مریشك: خواردنی ماسی و مریشك لە نیوەرۆ رێگایەكە بۆ دابەزاندنی كێش چونكە هەستی تێر بوون دەبەخشێت دورمان دەكاتەوە لە زۆر خواردن. ماسی ئومیگا 3 تێدایە كە باشە بۆ دابەزاندنی رێژەی كۆلیسترۆل لە خوێن.

8-هەرمێ: سەرچاوەیەكی باشە بۆ ڕیشاڵە خۆراكیەكان و و شەكری فركتۆز كە نابێتە هۆی بەرزبونەوەی شەكری  خۆێن بەشێوەیەكی خێرا.

9-زەیتی زەیتون: كوڵانی خواردن لەناو زەیتی زەیتون تەندروستترە چونكە رۆنە ناتێرە یەكەكانی تێدایە كە دەبێتە هۆی پاراستنمان لە نەخۆشیەكانی دڵ.

10-گوێز: خواردنی گوێز رۆژانە دەبیتە هۆی زوو هەست كردن بە تێریوون كە دورمان دەكاتەوە لە زَور خواردن و كێش زیاد بوون.

11-خەل: ترشی خەل (acetic acid) وا دەكات خواردن بە شێوەیەكی هێواش بڕوات لە گەدەوە بۆ ڕیخۆڵە باریكە بەمەش هەستی تێربوون دەبەخشێت كە بێتە هۆ كەم خواردن. هەروەها ترشی ناو خەل دەبێتە هۆی كۆنتڕۆڵكردنی شەكری خوێن كە باشە بۆ ئەوانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە.

12-بیبەری تیژ(توند): خواردنی ئەم جۆرە بیبەرە ڕۆژانە دەبێتە هۆی دابەزاندنی كێشی لەش بەهۆی هەبوونی مادەی كاپسایسین كە مادەیەكە ئارەزووی خواردن كەم دەكاتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 3299 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:09:37:07/03/2016