چۆن ده‌زانیت كه‌ كه‌سێكی ڕه‌شبینیت یاخود نا؟

چۆن ده‌زانیت كه‌ كه‌سێكی ڕه‌شبینیت یاخود نا؟

خێزان

گه‌ر هه‌موو كات له‌ كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا له‌ دروستبونی ڕوداو بترسیت و له‌ كاتیچونیشت بۆ سه‌ر كار چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ بكه‌یت كه‌ به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌ت لێت توڕه‌ ببێت، یان به‌بێ هۆ پێتوابێت كه‌ ساڵی 2016 ناخۆش ده‌بێت بۆت، ئه‌وا به‌دڵنیایه‌وه‌ تۆ كه‌سێكی ڕه‌شبینیت، بۆ یه‌ باشتره‌ هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بده‌ت!

ئه‌م بیرۆكانه‌ به‌ مێشكتدا دێت كه‌ ده‌بنه‌ هۆی قه‌له‌قبونت و تواناكانت كه‌مده‌كه‌نه‌وه و رێگرده‌بن له‌ سه‌ركه‌وتندا، هه‌ر بۆیه‌ هه‌ناسه‌یه‌كی قول هه‌ڵبمژه و بیر له‌وه‌ بكه‌ره‌وه‌ كه‌ هه‌ر به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر زۆره‌ ئه‌و شته‌ خراپانه‌ ڕوبدات؟

پاشان بابه‌ته‌كه‌ له‌ گه‌ل هاوڕێیه‌كی نزیكتدا باسبكه‌و هه‌وڵبده‌ له‌ رێگه‌ی وه‌رزشكردن و گرنگیدان به‌ ئاره‌زویه‌كی تایبه‌تی خۆت زیاتر ببیته‌ كه‌سێكی ڕاستبین.

ئه‌م بابه‌ته 5415 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:04:44:07/03/2016