كه‌سه‌ سه‌ركه‌وتوه‌كان به‌ر له‌وه‌ی بخه‌ون ئه‌م 7 كاره‌ ده‌كه‌ن

كه‌سه‌ سه‌ركه‌وتوه‌كان به‌ر له‌وه‌ی بخه‌ون ئه‌م 7 كاره‌ ده‌كه‌ن

خێزان

ئه‌و كارانه‌ی به‌ر له‌ چونت بۆ نێو جێگا ده‌یانكه‌یت كاردانه‌وه‌ی زۆری هه‌یه‌ له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیت، كۆمه‌ڵێك خاڵی هاوبه‌شیش هه‌یه‌ كه‌ زۆركات كه‌سه‌ سه‌ركه‌وتوه‌كان به‌ر له‌ خه‌وتنیان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ئایا تۆش له‌وانیت؟


1- ده‌خوێننه‌وه‌: خوێندنه‌وه‌ به‌ر له‌ خه‌وتن گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه‌و مێشكت ئاسوده‌ ده‌كات، جگه‌ له‌وه‌ی كاتێكی باشیشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مێك بخوێنیته‌وه‌و هۆشیاری خۆت زیادبكه‌یت.

2- پلانی سبه‌ی داده‌نێن: كه‌سه‌ سه‌ركه‌وتوه‌كان به‌ر له‌وه‌ی بچنه‌ نێو جێگه‌وه‌ یاخود بخه‌ون، له‌ مێشكیاندا یان به‌ نوسین پلانی سبه‌ینێیان داده‌نێن.

3- ئه‌و ڕۆژه‌ چیانكردووه‌: ئه‌م كه‌سانه‌ شه‌وانه‌ كه‌مێك بیر له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ ژیایاندا چ گرگیه‌كی هه‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ی 3 كاری گرنگ به‌ بیری خۆیان ده‌هێنه‌وه‌ كه‌ له‌و ڕۆژه‌دا ئه‌نجامیان داوه‌.

4- نوێژ یاخود یۆگا: به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك شه‌وانه‌ به‌ر له‌ خه‌وتن ئه‌نجامدانی 10 خوله‌ك یۆگا، یاخود په‌رستش بۆ كه‌سه‌ باوه‌ڕداره‌كان، ئارامیه‌كی باشی ده‌رونیان پێده‌به‌خشێت.

5- له‌ كار دورده‌كه‌ونه‌وه‌: كه‌سه‌ سه‌ركه‌وتوه‌كان ماوه‌ی خه‌وتنیان بۆ پشودانی مێشك به‌كارده‌هێنن، بۆنمونه‌ له‌و كاته‌دا چێكی ئیمه‌یڵ یاخود هه‌ر شتێكی دیكه‌ ناكه‌ن كه‌ په‌یوه‌ستبێت به‌ كاره‌كه‌یانه‌وه‌.

6- گه‌شبینن: كه‌سه‌ سه‌ركه‌وتوه‌كان له‌ كاتی پاڵكه‌وتنیاندا گه‌شبینانه‌ بیرده‌كه‌نه‌وه‌و هه‌وڵده‌ده‌ن به‌ مێشكێكی ئاسوده‌وه‌ بخه‌ون.

7- كات بۆ خێزان: ئه‌و كه‌سانه‌ به‌ر له‌وه‌ی بچنه‌ سه‌ر جێگاش كاتێكی كه‌م بۆ پشودان و قسه‌ی خۆش له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ یاخود منداڵه‌كانیان به‌سه‌رده‌به‌ن.

ئه‌م بابه‌ته 4701 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:04:26:06/03/2016