چۆن ده‌زانیت منداڵه‌كه‌ت له‌ داهاتودا ده‌بێته‌ جگه‌ره‌كێش!

چۆن ده‌زانیت منداڵه‌كه‌ت له‌ داهاتودا ده‌بێته‌ جگه‌ره‌كێش!

خێزان

به‌پیێ توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌سه‌ر 13 هه‌زار كه‌س ئه‌نجامدراوه‌ و ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 17 بۆ 73 ساڵدا بووه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ خاڵی هاوبه‌شیان ئه‌وه‌یه‌ پێشتر و كاتێك منداڵ بوون كه‌سێكی جگه‌ره‌ كێش له‌ ماڵه‌كه‌یاندا بووه‌.

به‌پێی توێژینه‌وه‌كه‌ بونی كه‌سی جگه‌ره‌كێش له‌ ماڵدا جا ئه‌و كه‌سه‌ باوك یان دایك یاخود كه‌سێكی نزیك بێت ئه‌گه‌ری ئالوده‌بونی منداڵی ئه‌و ماڵه‌ به‌ جگه‌ره‌كێشان له‌ داهاتودا به‌ رێژه‌ی 40% زیاد ده‌كات.

پسپۆڕان ئامۆژگاری دایكان و باوكان ده‌كه‌ن كه‌ گه‌ر جگه‌ره‌ بكێشن له‌ به‌ر چاوی منداڵه‌كانیاندا ئه‌و كاره‌ نه‌كه‌ن و هه‌وڵبده‌ن ئه‌وان بپارێزن.


ئه‌م بابه‌ته 3875 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:03:00:06/03/2016