5 هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو رۆژێك میكیاج نه‌كه‌یت

5 هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو رۆژێك میكیاج نه‌كه‌یت

خێزان

هه‌روه‌ك چۆن سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی جه‌سته‌ پێویستی به‌ پشوودان هه‌یه‌، پێستی روخساریشت به‌هۆی به‌كارهێنانی میكیاجه‌وه‌ پێویستی به‌ پشوو هه‌یه‌، ئه‌مه‌ی خواریشه‌وه‌ دیارترین ئه‌و هۆكارانه‌ن كه‌ ناچارتده‌كات هه‌مو رۆژێك میكیاج نه‌كه‌یت:

1- له‌ كاتی ئه‌نجامدانی میكیاج به‌ شێوازێكی ڕۆژانه‌ چاڵی و زیپكه‌ به‌شێوه‌یه‌كی زیاتر و به‌رفراوان له‌سه‌ر ڕوخسارت به‌دیارده‌كه‌وێت.

2- به‌كارهێنانی رۆژانه‌ی مكیاج رێگری له‌ چونی ئۆكسجینی پێویست بۆ ڕوخسار ده‌كات، به‌وه‌ش پێستت وشك ده‌بێته‌وه‌.

3- به‌كارهێنانی ماسكه‌را به‌شێوازێكی رۆژانه‌ ده‌بێته‌ هۆی لاوازكردنی پرژانگت، هه‌روه‌ها ڕه‌شی له‌ ژێرچاوت دروستده‌بێت.

4- به‌كارهێنانی ئه‌ساس و بۆدره‌ی روخسار به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه‌ ده‌بێته‌ هۆی داخستنی كونیله‌كان و پێستێكی ڕه‌شه‌وه‌بوو دروستده‌كات، بۆیه‌ زۆر گرنگه‌ كه‌ پشووی پێبده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر ڕه‌نگه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ی.

5- به‌رده‌وام باشترین كه‌ره‌سته‌كانی میكیاج ده‌كڕیت به‌ڵام ئه‌و كرێم و كه‌ره‌سته‌ی پارێزگاریانه‌ت له‌بیرده‌چێت كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پاكردنه‌وه‌ی ڕوخسار؟ پێویسته‌ گرنگیه‌كی زۆر به‌وه‌ش بده‌یت.

ئه‌م بابه‌ته 9373 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:06:04:05/03/2016