بەم 11 ڕێگایه‌ مەهێڵە موه‌كانی قژت سپی ببن

بەم 11 ڕێگایه‌ مەهێڵە موه‌كانی قژت سپی ببن

خێزان - سەعد مەلا عەبدوڵڵا گوڵپی

لەوانەیە پێتان باش بێت بیزانن كە یەك لەسەر سێی هاوڵاتیان جیهان پێش 30ساڵی مووی سەریان سپی دەبێت و تەجروبەی ئەوەشیان كردووە، تەنانەت هەندێك لەو كەسانە لە تەمەنی مێرد منداڵیدا مووی سەریان سپی دەبێت، بەڵام خاڵی گرنگ ئەوەیە كە لەگەڵ خۆراك و ژیانی ئاسایی دەتوانین لەم نیشانەی پیرییە خۆمان دوور بخەینەوە، یاخود هیچ نەبێت سپی بوونی مووەكانمان بۆ چەندین ساڵ یاخود كاتی پیربوونمان دوا بخەین، ئەم ئامۆژگاریانەی خوارەوە هاوكاری و یارمەتیتان دەدات تاكو موەكانتان باشتر و سەلامەتتر بن و لە زوو سپی بوون دوو بكەونەوە.

1- جبس و جبسی پەتاتە قەدەغەیە
خواردنی خۆراكە سوێرەكان كاریگەری خراپی لەسەر خوێن هەیە، زەختی خوێن زیاد دەكات و دەبێتە هۆی تووش بوون بە نەخۆشی تر، بەم شێوەیە مووەكانتان لەبەر بەكارهێنانی خوێی زۆر هۆكار دەبێت بۆ سپی بوونی موەكانتان، لەبەر ئەوە خۆراكگەلێك كە بەرهەمهاتوون لە كارخانەكان وەك جبس و جبسی پەتاتە و هاوشێوەكانی بەهۆی بوونی زۆری خوێ قەدەغەیە.
2- كەپەكی برنج بخۆن
بەكارهێنانی خۆراكێك كە ڤیتامینی گروپی b1 تێدا بێت، بۆ بەریگری كردن لە سپی بوونی مووەكانتانە، خواردنی رۆژانەی كەمێك لە ئاردی برنج و تێكەڵكردنی لەگەڵ كەمێك شەكر یان رۆن تێكەڵ بكە سوودی بۆ درەنگ موو سپی بوون هەیە، هەروەها نانی جۆ یاخود خواردنەوەوەی ئاردی گەنم و جۆ یان برنج سودی زۆری بۆ درەنگ سپی بوونی مووەكانت هەیە.
لەگەڵ جگەرە كێشان دوژمن بن
ئەوە جێگری كراوە كە كێشانی جگەرە لەگەڵ زوو سپی بوونی مووەكان پەیوەندییەكی راستەوخۆیان پێكەوە هەیە، جگەرە كێشەكان دەبێت لە هەموو كەس زووتر چاوەڕوانی سپی بوونی مووەكانیان بن.
3- بەكارهێنانی یۆد فەرامۆش مەكەن
ئەنجامی لێكۆڵینەوەی لێكۆڵەرەوان ئەوەی دەرخستوە كە كەمبوونەوەی یۆد لە لاشەی مرۆڤ دەبێتە هۆی زوو سپی بوونی مووەكانی مرۆڤ و پەیوەندی زۆریان پێكەوە هەیە، گێزەر و سپێناخ جۆرە گیایەكن كە یۆدیان تێدایە، خۆراكە ئاوییەكانیش بەسوودن و بەتایبەت ماسی یۆدی زۆریان تێدایە.
4- بنووسێن بە پڕۆتینەكانەوە
سیستەمی خۆراكی تەندروست كە رێژەیەكی جۆراوجۆر پڕۆتینی تێدابێت، دوورتان دەخاتەوە لە خەیاڵی زوو سپی بوونی مووەكانتان، ئەو بەشە كەم چەوریانەی گۆشت و مریشك و پاقلەمەنییەكان یەكێك لەو خۆراكانەی پرۆتینی باشیان تێدایە، گۆشتی سور و هێلكە و ماسی و شیرەمەنیش پرۆتینی باشیان تێدایە.
5- ئاگاداری كەم ئاوی بن
ئەگەر بە درێژایی رۆژ كەمێك چا یان قاوە دەخۆیتەوە وا باشترە زیاتر ئەوانە كەمتر بكەیتەو و لەجێی ئەوانە ئاو بخۆنەوە، خۆراكە سورەوەكراوەكان لاشەتان بەرەو كەمئاوی دەبات، كاتێك لاشە كەم ئاو دەبێت خۆراك ناگاتە هەموو لەشتان و لە ئەنجامدا هۆكارێكە بۆ زوو سپی بوونی مووەكانتان.
6- لەگەڵ خەمۆكی شەڕ بكەن
ئەگەر كەسانێكن كە لە ژیاندا خەمۆكییەكی زۆرت هەیە نابێت لە زوو سپی بوونی مووەكانتان سەرتان سوڕ بمێنێ، لەكاتێكدا كە لە ساڵەكانی سەرەتای ژیانتدا بە جوانی بەسەر دەبەیت و دەتانەوێ مووی قاوەیی و رەشتان لە سەردەمانی گەنجی لەدەست نەدەن، كەمێك ئارام بن و جێگر بن، وەرزش و جوڵەی یۆگا یارمەتیتان دەدات تاكو فشاری رۆژانەتان كەمتر ببێتەوە.
7- بخەون
بخەون بەشێوەیەكی گونجاو و بۆ ئەوەی كاتێكی ئارامتان هەبێت، خەویش كاریگەری ئەرێنی باشی هەیە بۆ نەهێشتن و كەمكردنەوەی خەمۆكی دواتر جوانی مووەكانیشتان دەپارێزرێت، دواتر هەوڵ بدەن بە كەمكردنەوەی كارەكانتان و لانی كەم شەوانە حەوت سەعات بخەون.
8- برنج و مەعەكەرۆنی بە پێی پێویست
ئەنجامی گروپێك لە لێكۆڵەرەوان ئەوەیان ئاشكرا كردووە زۆر خواردنی ئەم دوانە كاریگەری لەسەر سپی بوونی مووەكان هەیە، بەڵام ئەگەر بكرێت برنج بە بێ ئاردەكەی بخورێت باشترە.
9- سەردانی تاقیگەكان بكەن
لەكاتێكدا كە سەیر دەكەن مووەكانتان لەپێش كاتی خۆی سپی بوو ئەم سپی بوونەش بەشێوەیەكی گشتی هەموو مووەكانی لاشەتان دەگرێتەوە، لەوانەیە لاشەتان تووشی كەمخوێنی بووبێت، نەخۆشییەكانی پەیوەندیدار بە غوددە و كەمبوونەوەی هەندێك لە توخمە كیمیاوییەكان ئاسانكاری بۆ مووەكان دەكات زووتر سپی بن، و هەندێ كەس پێش سی ساڵی لەگەڵ مووە سپییەكانیان رووبەرووی یەكتر دەبنەوە، لەبەر ئەوە ئەگەر لەم  كاتەدا كێشەیەكتان بۆ هاتە پێش سەردانی تاقیگەكان بكەن.
10- لەگەڵ بابەتی بەهارات ببنە هاوڕێ
یەك رێگەی باش بۆ درەنگ سپی بوونی مووەكانتان بەكارهێنانی بابەتی بەهاراتە وەك دارچینی و خواردنی بیبەر.
11- سوود لە شامپۆی بیبەر وەربگرە
یەك رێگەی زۆر باش بۆ بەرگری كردن لە سپی بوونی مووەكانتان سوود لە بەكارهێنانی شامپۆی بیبەر و سیر و رۆنی بیبەر وەربگرە.

ئه‌م بابه‌ته 3420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:05:51:05/03/2016