6 ئازاری جه‌سته‌، كه‌ گرنگی پێناده‌ین، به‌ڵام زۆر مه‌ترسیداره‌

6 ئازاری جه‌سته‌، كه‌ گرنگی پێناده‌ین، به‌ڵام زۆر مه‌ترسیداره‌

خێزان

كۆمه‌ڵێك ئازار هه‌یه‌ له‌ جه‌سته‌دا كه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئێمه‌ گرنگیان پێناده‌ین به‌ڵام له‌ بنه‌ڕه‌تدا مه‌ترسیدارن، به‌و پێیه‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ هێمابن بۆ نه‌خۆشیه‌كی مه‌ترسیدار، كه‌ دیارترینیشیان:


1- دابه‌زینی كێش: گه‌ر به‌بێ هیچ رێجیمێك و له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا زیاتر له‌ 5 كیلۆ كێشت دابه‌زی، ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ری توشبون به‌ شێرپه‌نجه‌ یاخود نه‌خۆشی شه‌كره‌ت هه‌یه‌.

2- ئازاری سنگ: گه‌ر به‌شێوازێكی پچڕ پچڕ ئازاری سنگت هه‌بوو، ئه‌وا ئه‌گه‌ری توشبون به‌ سه‌كته‌ی دڵت هه‌یه‌.

3- پرخه‌: گه‌ر پڕخه‌ت زۆر و به‌رده‌وام بوو، ئه‌وا ئه‌گه‌ری به‌رزبونه‌وه‌ی له‌ ناكاوی په‌ستانی خوێنت هه‌یه‌.

4- تونیه‌تی به‌رده‌وام: گه‌ر به‌رده‌وام و به‌شێوازێكی نائاسایی هه‌ستت به‌ تونیه‌تی كرد ئه‌وا ئه‌گه‌ری توشبون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ هه‌یه‌.

5- پیسای ڕه‌ش: گه‌ر ڕه‌نگی پیساییه‌كه‌ت به‌بێ خواردنی خوارده‌مه‌نیه‌كی دیاریكراو ڕه‌ش بوو، ئه‌وا ئه‌گه‌ری شێرپه‌نجه‌ یاخود نه‌خۆشی قورحه‌ هه‌یه‌.


ئه‌م بابه‌ته 2739 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:12:13:05/03/2016