مانای ڕاسته‌قینه‌ی 6 ده‌سته‌واژه‌، كه‌ خانمان زۆر به‌كاری ده‌هێنن!

مانای ڕاسته‌قینه‌ی 6 ده‌سته‌واژه‌، كه‌ خانمان زۆر به‌كاری ده‌هێنن!

خێزان

زۆر جار وتراوه‌ كه‌ تێگه‌یشتن له‌ خانمان كارێكی قورسه‌، به‌ڵام ئێمه‌ هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و كاره‌تان تا ڕاده‌یه‌ك بۆ ئاسان بكه‌ین، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ 6 ده‌سته‌واژه‌یه‌ كه‌ كچان له‌ قسه‌كانیاندا به‌كاری ده‌هێنن و مانای پشته‌وه‌ی جیاوازه‌:


1- "به‌دڵنیایه‌وه‌ ده‌توانم بێمه‌ ده‌ر له‌گه‌ڵت، به‌ڵام ئه‌و رۆژه‌ی كه‌ بڕیاره‌ بچین په‌یوه‌ندیم پێوه‌ بكه‌" : ئه‌م قسه‌یه‌ زۆرێك له‌ خانمان له‌ كاتی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی به‌كاری ده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ر له‌و كاته‌دا به‌دڵیان بوو بچن و گه‌ر كاری گرنگتریان هه‌بوو نه‌چن.

2- "تۆ زۆر جوانی له‌گه‌ڵ منداڵدا" واتا چاوه‌ڕوانی باوكێكی نمونه‌یت لێده‌كات و حه‌زده‌كات ببیته‌ باوكی منداڵه‌كانی.

3- "به‌م عه‌زیه‌وه‌ جوانم" مه‌به‌ستی له‌م پرسیاره‌ ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌یه‌وێت پێایدا هه‌ڵبده‌یت.

4- "هه‌مان شت دوباره‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌؟" ئه‌وه‌ش مه‌به‌ستی له‌وه‌یه‌ كه‌ خه‌ریكه‌ بێزار ده‌بێت و ده‌یه‌وێت ده‌ستپێشخه‌ری نوێت لێ ببینێت.

5- "له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ی دوێنێ زۆر كه‌س هه‌وڵیان بۆ ده‌دام" ئه‌مه‌ش به‌و مه‌به‌سته‌یه‌ كه‌ بزانێت تا چه‌ندێك غیره‌ی لێده‌كه‌یت؟

6- "دڵنیایت كه‌ ده‌ته‌وێت بچین بۆ لای خانه‌واده‌كه‌ت" مانای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌به‌ر دڵی تۆ دێم له‌گه‌ڵتدا، به‌ڵام باشتره‌ پێشنیارێكی دیكه‌ بكه‌یت.


ئه‌م بابه‌ته 5009 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:12:53:05/03/2016