باری دەروونی كاریگەری لەسەر تامی خواردن هەیە

باری دەروونی كاریگەری لەسەر تامی خواردن هەیە


خەڵك-دڵشاد حەمە

توێژینەوەیەكی نوێ باس لەوە دەكات كە باری دەرونی كاریگەری لەسەر شێوازی خواردن و تام كردنی ئەو خۆراكە هەیە كە دەخورێن.

توێژینەوەكە لە زانكۆی وارز بۆرگی ئەڵمانیا ئەنجامدراوە و باسی لەوە كردووە كە باری دەرونی كەسەكان لە ڕووی دڵ خۆشی دڵتەنگیەوە، كاریگەری لەسەر تامی ئەو خۆراكانە هەیە كە كەسەكە دەیخوات.

توێژەرەكان باس لەوە دەكەن لە كاتی دڵخۆشی و دڵتەنگیدا، هەستكردن بە تامی چەوری كەمدەبێتەوە، لە بەرامبەردا هەستی تامكردنی ترشی و تاڵی و سوێری زیاد دەكات.

توێژینەوەكە باسی لەوەش كردووە، كە لەو حاڵەتە دەرونیانەدا هەڵبژاردنی ئەو خواردنانەی كەسێك حەزی پێدەكات كارێكی قورس دەبێت.


ئه‌م بابه‌ته 2459 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:11:21:04/03/2016